دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەوارى ڕاگەیاند
پووختەی هەواڵەکە:
- دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان باندێکی پێنج کەسی ساختەکردنی سکەی مێژوویی و شوێنەواری دەستگیرکرد.
- بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندەکەیان دەستگیرکردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان، دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەوارى لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
- ئەو باندە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون.
- ئامانجیان ساختەکردن و ساغکردنەوەی بووە لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.
- تۆمەتباران بە ماددەی 24 لەیاسای شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
باندەکە لە سنووری پاریزگای سلێمانی دەستگیرکراون
دەزگاکە لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە ڕۆژی 3ـى ئابى 2026، لە سنووری پارێزگای سلێمانی توانییان باندێکی پێنج کەسی ساختەکردنی سکەی مێژوویی و شوێنەوار دەستگیربکەن.
باندەکە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و شوێنەوار بوون
ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەو باندە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون، ئامانجیان ساختەکردن و ساغکردنەوەی بووە لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 24 لەیاسای شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئاسایشی هەرێم: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە
وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی سلێمانی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد
ئاسایشى نیشتمانیى عێراق باندێکى ماددەى هۆشبەرى لە ئەنبار هەڵوەشاندەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا