ئاسایشی هەرێم: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە
پووختەی هەواڵەکە:
- ئاسایشی هەرێم: دەستمانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا
- پاش هەشت ڕۆژ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری توانراوە ئەو سێ بازرگانە دەستگیر بکرێن.
- دەستگرتن بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانا بەشێوەی شل کە کرابووە ناو ئامێری (ڤایپ) بەمەبەستی بەکارهێنانی.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەرییان دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەردا.
مادە هۆشبەرەکان کراونەتە ناو ئامێری ڤایپەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاش هەشت ڕۆژ توانیویانە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانا بەشێوەی شل کە کرابووە ناو ئامێری (ڤایپ) بەمەبەستی بەکارهێنانی.
ماددە هۆشبەرەکان لە دەرەوەی وڵاتەوە هێنراونەتە ناو هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ماددانەی کە دەستانبەسەردا گیراوە لە دەرەوەی وڵات هێندرابوونە هەرێمی کوردستان.
لەئێستادا تۆمەتبارەکان بە گوێرەی ماددەی 25 لەیاسای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئاسایشى نیشتمانیى عێراق باندێکى ماددەى هۆشبەرى لە ئەنبار هەڵوەشاندەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد
وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی سلێمانی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد
هۆشدارییەک لە ئاسایشەوە: هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا