کەشتیی ئەبراهام لينکۆڵن ئەوەندە لە دەريادا ماوەتەوە ژەنگی کردووە

رۆزا حیسام 55 خولەک پێش ئێستا
کەشتیی ئەبراهام لينکۆڵن ئەوەندە لە دەريادا ماوەتەوە ژەنگی کردووە. فۆتۆ: ڕۆیتەرز
کەشتیی ئەبراهام لينکۆڵن ئەوەندە لە دەريادا ماوەتەوە ژەنگی کردووە. فۆتۆ: ڕۆیتەرز

پووختەی هەواڵەکە

  • کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن دوای 286 ڕۆژ مانەوە لە دەریادا، بەمەبەستی پشوودانی 5 هەزار سەربازەکەی لە کەناراوەکانی تایلەند لەنگەری گرت.
  • دەرکەوتنی ژەنگێکی زۆر بە جەستەی کەشتییەکەوە و بوونی کێشەی تەندروستی و دەروونی لەنێو سەربازەکاندا، کاردانەوە و دەنگۆیەکی زۆری میدیایی لێکەوتووەتەوە.
  • بڕیارە کەشتییەکە دوای پشوویەکی پێنج ڕۆژی لە شاری پاتایا، ڕۆژی یەکشەممە بەرەو بنکەکەی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمەریکا بگەڕێتەوە.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنی ئەمەریکی دوای 10 مانگ مانەوە لە دەریادا، بە جەستەیەکی ژەنگاوییەوە لە تایلەند دەرکەوت و کارل شوستەر، کاپتنی پێشووی هێزی دەریایی هۆکاری ژەنگەکە بۆ ئۆپراسیۆنە درێژخایەنەکان دەگێڕێتەوە.


وردەکارییەکانی مانەوەی کەشتییەکە لە دەریادا

  • کەشتییەکە لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بەندەری سان دیێگۆی لە ویلایەتی کاليفۆڕنیا بەجێهێشتووە.
  • درێژیی کەشتییەکە 335 مەترە و بۆ ماوەی 286 ڕۆژ لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمەریکا و گەمارۆی سەر ئێراندا بەشداربووە.
  • لێکردنەوەی ژەنگی کەشتییەکە پێویستی بە 30 ڕۆژ کارکردن هەیە و ناتوانرێت لە کاتی ئۆپراسیۆنە دەریاییەکاندا ئەنجام بدرێت.
  • بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوام بە شەپۆلە سوێرەکانی دەریا، بەشەکانی پێشەوەی کەشتییەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە.

کێشە ناوخۆییەکانی ناو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە

تەنیا دیوی دەرەوەی کەشتییەکە دوچاری کێشە نەبووە، بەڵکو بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان 5 هەزار سەربازەکەی سەر کەشتییەکە تووشی کێشەی تەندروستی و دەروونی بوون و چەندین هەوڵی خۆکوشتن تۆمارکراوە. هەروەها کەشتییەکە بەدەست کەمیی پێداویستییەکان و تێکچوونی سیستمی ئاوەڕۆوە دەناڵێنێت، بڕیارە دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە تایلەند، ڕۆژی یەکشەممە کەشتییەکە بەرەو شاری سان دیێگۆ بەڕێبکەوێتەوە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن یەکێکە لە کەشتییە گەورەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا کە ماوەی نزیکەی 10 مانگە لە ئەرکدایە. بەهۆی درێژیی ماوەی مانەوەی لە ناو ئاوە سوێرەکاندا، پڕۆسەی ژەنگلێکردنەوە و بۆیەکردنەوەی بە ماددەی دژە ئاو دواکەوتووە، چونکە ئەو کارە پێویستی بەوەیە بەشەکانی خوارەوەی کەشتییەکە بهێنرێنە سەرەوە. بڕیارە دوای پشووە پێنج ڕۆژییەکەی سەربازەکان لە شاری پاتایای تایلەند، کەشتییەکە کۆتایی بە گەشتە درێژەکەی بەندەری سان دیێگۆ بهێنێت و چاککردنەوەی تەواوەتی بۆ ئەنجام بدرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەشتیی جەنگیی ئەبراهام لینکۆڵنی ئەمریکی لەشاری پاتایای تايلەند لەنگەری گرت

ئەمریکا سیاسەتی "بارهەڵگر بەرامبەر بارهەڵگر" بەرامبەر ئێران پەیڕەو دەکات

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ئەمریکا هێزەکانی تاوەکو 2027 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێڵێتەوە

تەسنیم: 3 فڕۆکەوان و 6 ئەندامی هێزی دەریایی ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکادا کوژراون

رۆزا حیسام

55 خولەک پێش ئێستا