کەشتیی جەنگیی ئیبراهیم لینکۆڵنی ئەمریکی لەشاری پاتایای تايلەند لەنگەری گرت

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری و  ئەبراهام لینکۆڵنی ئەمریکی و کەشتیە جەنگییە یاوەرەکانی
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری و ئەبراهام لینکۆڵنی ئەمریکی و کەشتیە جەنگییە یاوەرەکانی

پووختەی هەواڵەکە

  • کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئیبراهیم لینکۆڵنی ئەمریکی دوای زیاتر لە 270 ڕۆژ مانەوە لە دەریا گەیشتە تايلەند.
  • گەیشتنی کەشتییەکە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان هات لەسەر خراپی دۆخی ژیان و تەندروستیی سەربازەکان.
  • بڕیارە پێنج هەزار سەربازی سەر کەشتییەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە شاری پاتایا پشوو بدەن.

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئیبراهیم لینکۆڵنی ئەمریکی بە بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەری لائێم چابانگ لە نزیک شاری پاتایا لە باشووری بانکۆک لەنگەری گرتووە و ئامادەکاریی ئەمنی بۆ پێشوازیکردن لە سەربازەکان کراوە.


وردەکاریی جووڵەی کەشتییەکە و ئامادەکارییەکانی تايلەند

  • کەشتیی ئیبراهیم لینکۆڵن ئەتۆمییە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2025ەوە کالیفۆرنیای بەجێهێشتووە بۆ ئەرک لە دەریای باشووری چین.
  • هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە شەش مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد، ڕێڕەوی کەشتییەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕی.
  • لە شاری پاتایا ئامادەکاری کراوە و لەسەر یەکێک لە مەيخانەکان نووسراوە "هەموو سەربازانی ئەمریکا بەخێربێن، سوپاس بۆ خزمەتەکەتان".
  • هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی لەشفرۆشەکان لە پاتایا دەستیپێکردووە و 25 ژن دەستگیرکراون، بەڵام سەرۆکی شارەوانی پەیوەندیی هەڵمەتەکەی بە هاتنی سەربازەکانەوە ڕەتکردەوە.
  • سەربازەکان کە ژمارەیان ننزیکەی 5 هەزار سەربازە، پێنج ڕۆژ دەمێننەوە و ڕۆژی یەکشەممە کەشتییەکە بەرەو سان دیگۆ لە کالیفۆڕنیا بەڕێدەکەوێت.

شاری پاتایا و مێژووی پەیوەندیی بە سەربازانی ئەمریکاوە

شاری پاتایا کە بە هاوینەهەوار و کەنار دەریاکانی بەناوبانگە، لە دوای شەڕی ڤێتنامەوە شوێنی پشوودانی سەربازانی ئەمریکا بووە. شارەکە پێشتر گوندێکی ماسیگرتنی ئارام بوو، بەڵام دوای دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە شەڕی ڤێتنامدا گۆڕدرا. ئێستا پاتایا بە شاری لەشفرۆشی ناسراوە و پڕە لە یانەی شەوانە، بەپێی چاودێران ئامادەیی سەربازانی ئەمریکا لە ساڵانی 60 و 70کاندا هۆکاری درووستکردنی ژێرخانی لەشفرۆشی بووە، بەڵام ئێستا شوێنی دڵخوازی گەشتیارە چینی و ڕووسییەکانە و کارەکەی تێدا نایاساییە، ئەگەرچی دەسەڵاتداران چاوپۆشی لێدەکەن.

زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە

پێش گەیشتنی کەشتییەکە بۆ تايلەند، ڕاپۆرتەکان باسیان لە خراپی دۆخی ژیان و تەندروستیی سەربازانی سەر کەشتییەکە دەکرد دوای زیاتر لە 10 مانگ مانەوەیان لە دەریادا، و تەنانەت ئاماژە بەوە کرابوو کە بەشێک لە سەربازەکان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئێران: مووشەکمان ئاڕاستەی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن کرد

سێنتکۆم: پەکخستنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن ڕاست نییە

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنمان بە 4 مووشەک پێکاوە

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن

دوای 23 ساڵ کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن جوڵەی پێکرا

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا