مەزڵوم عەبدی: ڕاست نییە کە دەڵێن کورد و هێزە کوردییەکانی سووریا خۆیان ڕادەستکردووە

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆمارى سووریا
مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆمارى سووریا

پووختەى هەواڵەکە

  • مەزڵوم عەبدی: ڕاست نییە کە دەڵێن کورد و هێزە کوردییەکانی سووریا خۆیان ڕادەستکردووە.
  • یەکەمجارە کورد لە مێژوودا دەچێتە ناو دەوڵەتی سووریا.
  • هەسەدە هێزێکی سەربازی بوو نەک سیاسیی و گەلی پاراست.

مەزڵوم عەبدی ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، لە دیمانەیدا لەگەڵ چەند میدیایەکی کوردی و تورکی، باسی لە دۆخی نوێی ڕۆژئاوای کوردستان، پرسی هەسەدە، پێگەی کورد لە سووریا و داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.


درێژەى دیمانەکەى عەبدى

  • مەزڵوم عەبدی: هیچ شتێک نەگۆڕاوە و ئەو قسانە ناڕاست و نابابەتین کە دەگوترێت، کورد و هێزە کوردییەکانی سووریا خۆیان ڕادەست کردووە.
  • عەبدى: هەسەدە هێزێک بوو کە گەلی کورد و خەڵکی ناوچەکەی دەپاراست.
  • ئێستا بۆشاییەکی سیاسیی دروستبووە و پێویستە لە ڕێگەی خەباتی سیاسی و دروستکردنی پارتێکی سیاسییەوە، ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە کە دروستبووە.
  • عەبدی: یەکەمجارە لە 100 ساڵی ڕابردوودا، کورد دەبێتە بەشێک لە دەوڵەتی سووریا و بێگومان کۆمەڵێک ئاڵنگاریی گەورەشیان لە بەردەمدایە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە 28ـى مانگى ئابى ڕابردوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە مەرسومێکی کۆماری ژمارە (164)، مستەفا خەلیل عەبدی ناسراو بە (مەزڵوم عەبدی) وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری سووریا دیاریکرد، پێش سێ ڕۆژ لە بڕیارى بوون بە ڕاوێژکارى شەرع، عەبدى، بە بڕیارێک هێزەکانى سووریاى دیموکرات هەسەدەى هەڵوەشاندەوە.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

مەزڵوم عەبدی تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ سوپای سووریا ڕاگەیاند

مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دیاریکرا

عەبدى: هێزە سەربازییەکان بەناسنامەى خۆیانەوە تێکەڵى حکومەتى سووریا دەبن

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا