بەهاى یەک بیتکۆین 81 هەزار دۆلارى تێپەڕاند

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نرخی یەک بیتکۆین لە جیهان بەڕێژەی 4.5% بەرزبوونەوەی نوێی تۆمارکرد.
  • بەهاى یەک بیتکۆین 81 هەزار دۆلارى تێپەڕاند.
  • بەراورد بە ماوەى سێ مانگى ڕابردوو 22 هەزار دۆلار لە بەهاکەى بەرزبووەتەوە.
  • لە سەرەتاى مانگى حوزەیران بۆ 59 هەزار دۆلار دابەزینى تۆمارکردبوو.
  • دامەزراوە داراییەکان: بەهاى بیتکۆین 82 بۆ 150 هەزار دۆلار دەبێت تاوەکو کۆتایی 2026.

بە گوێرەى پلاتفۆڕمى پێوەرەکانى بازاڕى کۆین مارکێت، بیتکۆین بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد، بەردەوام بوو لە دەستکەوتەکانی ئەم دواییەی لە ناو باشتربوونی وەبەرهێنەران و زیادبوونی خواست لەسەر سەروەت و سامانی ئەلیکترۆنى.


پێشبینییی بانک و دامەزراوە داراییەکان

  • تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 بەهاى یەک بیتکۆین لە نێوان 82 بۆ 150 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە بکرێت.
  • بانکى ستاندارد چارتەرد، پێشتر پێشبینى کردبوو نرخى یەک بیتکۆین تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ بگاتە 150 هەزار دۆلار.
  • بانکى ستاندارد چارتەرد، پاش پێداچونەوە بە خەمڵاندنەکەیاندا پیشبینى دەکات بگاتە 100 هەزار دۆلار.
  • بانکی جەی پی مۆرگان ستانلی، پێشبینی دەکات نرخەکەی بگاتە 120,000 دۆلار.
  • دامەزراوەى بێرنشتاین: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەهاى یەک بیتکۆین دەگاتە 150 هەزار دۆلار.

بەرزبوونەوەى بەهاى بیتکۆین، کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر بەرزبوونەوەى دراوە ئەلیکترۆنییەکانى دیکەى وەک سۆلانا و ئیسەریۆم و ڕیپل و دۆج کۆین و باینانس هەبووە.

بەهاى بازاڕى کریپتۆ لە جیهان دوو تریلیۆن و 720 ملیار دۆلار تاوەکو دوو تریلیۆن و 810 ملیار دۆلارە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

بەرزبوونەوەی بیتکۆین و دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا

بەهای بیتکۆین بەڕێژەی 15% بەرزبووەوە و 77 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

لە یاساکانی ئەوروپاوە تا بازاڕە ڕەشەکانی چین؛ هەموو شتێک دەربارەی کریپتۆ و خاوەن شکۆکانی بیتکۆین

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا