سەندیکای پزیشکان: پزیشکەکە بێتاوانە و دەبێت لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانە بکرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- لقى هەولێرى سەندیکاى پزیشکان ڕایگەیاند پزیشکى نەشتەرگەرییەکە هەڵگرى بەرزترین بڕوانامەى پسپۆڕییە لە بوارەکەیدا.
- سەندیکاکە داواى لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانەکە دەکات کە چۆن لە هۆڵى داخراو و یەکەى نۆژەنکردنەوەدا نەشتەرگەرى ئەنجامدراوە.
- وەزارەتى تەندروستى نەخۆشخانەکەی داخست و ڕایگەیاند بەشى نەشتەرگەرى لە مانگى حوزەیرانەوە بەهۆى کەموکوڕى داخرابوو.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاماژە بەوە دەکات لقى هەولێرى سەندیکاى پزیشکانى کوردستان بەرگری لەو پزیشکە دەکات کە تۆمەتبارە بە گیانلەدەستدانی کچێکی 21 ساڵان و بەرپرسیارێتییەکە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکە و دۆخی هۆڵەکانی نەشتەرگەری.
هەڵوێستی سەندیکای پزیشکان - لقی هەولێر:
- سەندیکا جەخت دەکاتەوە کە پزیشکەکە پسپۆڕە و بەرزترین بڕوانامەی زانستی لە بوارەکەیدا هەیە.
- ڕەخنە لە وەزارەتی تەندروستی دەگرن و دەڵێن ڕێکخستنی کاری پزیشک لە کەرتی تایبەت ئەرکی سەندیکایە نەک وەزارەت.
- داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت بۆچی نەخۆشخانەکە ڕێگەی داوە نەشتەرگەری لە هۆڵێکی داخراودا ئەنجام بدرێت کە لە ژێر نۆژەنکردنەوەدا بووە.
- پێشنیاز دەکەن تیمێکی پسپۆڕ بە بەشداری دادگا و پزیشکی داد لێکۆڵینەوەی گشتگیر لە ڕووداوەکە بکەن.
باکگراوند و هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی:
هەفتەى ڕابردوو کچێکى تەمەن 21 ساڵ لە کاتى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەیەکى تایبەتى هەولێر گیانیلەدەستدا و کەسوکارەکەى پزیشکەکەیان بە ئەنجامدانی هەڵەی پزیشکی تۆمەتبار کرد. لە بەرامبەردا وەزارەتى تەندروستى نەخۆشخانەکەی بە تەواوەتی داخست و ئاشکرای کرد کە بەشی نەشتەرگەریی ئەو نەخۆشخانەیە لە مانگی حوزەیرانەوە بەهۆی بوونی کەموکوڕی و هەڵە، فەرمانی داخستنی هەبووە و نەدەبوو هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەکی تێدا ئەنجام بدرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەهۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشێکەوە نەخۆشخانەیەکى تایبەت لە هەولێر داخرا
تەندروستیی گەرمیان لەسەر گیانلەدەستدانی ژنێک پاش دەرزی لێدانی بەدواداچوون دەکات
هاوژین عوسمان: 40,000 دەرچووى بەشە پزیشکییەکانى هەرێمى کوردستان بێکارن
تەندروستیی کەرخ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گیانلەدەستدانی هاونیشتمانییەکی کورد بڵاوکردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا