467 مامۆستاى ئایینیی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەى ڕێبەرانى حەج کرد

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لە یەک کاتدا لە چوار هۆڵی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وزاریی ڕێبەرانی حەجدا کرا.
لە یەک کاتدا لە چوار هۆڵی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وزاریی ڕێبەرانی حەجدا کرا.

پووختەی هەواڵەکە:

  • 30 مامۆستاى ئایینى دەبنە ڕێبەرى حاجییان لە هەر ساڵێکدا
  • لە یەک کاتدا لە چوار هۆڵی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وزاریی ڕێبەرانی حەجدا کرا.
  • لە ڕێگەی تاقیکردنەوەکەوە ڕێبەرانی حەجی دوو ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەکرێن.

ئەمڕۆ 465 مامۆستای ئایینی لە یەک کاتدا لە چوار هۆڵی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی وزاریی ڕێبەرانی حەجدا کرد، کە لە ڕێگەیەوە ڕێبەرانی حەجی دوو ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەکرێن.



لێدوانی گزتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان

  • بڕیارە بۆ هەر ساڵێک 30 مامۆستای ئایینی وەک ڕێبەری حەج دیاریی بکرێن.
  • پێویست بووە مامۆستا ئایینییەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بن.
  • ئەو مامۆستا ئایینییانەی بەشداری تاقیکردنەوەیان کردووە، مەرجی ئەوە بووە پیشەیان پێشنوێژ یان وتاربێژ بێت، تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدا بێت.
  • بۆ حەجی ئەمساڵ، 120 هەزار هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان فۆڕمی وەرگرتنی مافی حەجیان پڕکردووەتەوە.


کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، پڕۆسەی تاقیکردنەوەکە بە شێوازێکی ڕێکخراو بەڕێوەچووە و بڕیارە لە نێوان بەشداربوواندا، بۆ هەر ساڵێک 30 مامۆستای ئایینی وەک ڕێبەری حەج دیاریی بکرێن.


مەرجەکانی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکەدا


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە مەرجەکانی بەشداریکردن کرد و ڕوونکردەوە، پێویست بووە مامۆستا ئایینییەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بن، پیشەیان پێشنوێژ یان وتاربێژ بێت، تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدا بێت.


ژمارەی ئەوانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ تۆمارکردووە


ئەم پڕۆسەیە لە کاتێکدایە کە بۆ حەجی ئەمساڵ، 120 هەزار هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان فۆڕمی وەرگرتنی مافی حەجیان پڕکردووەتەوە. لە ئێستاشدا بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرقاڵی وردبینیکردنی فۆڕمەکانە تاوەکو لە ئایندەیەکی نزیکدا تیروپشک بۆ دیاریکردنی ناوی حاجیان بکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان: سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک بۆ ناوى حاجییان دەکرێت

حەج و عومرە: ناوى ئەو کەسانە ڕەتناکرێتەوە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە

حەج و عومرە: ناوی جێگرەوەکانی 2026 وەک دەرچووی حەجی 2027 ئەژمار دەکرێن

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا