ڕاگرتنی 425 ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلار 206 پڕۆژەی پەکیخستووە
پووختەی هەواڵەکە:
- حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی 12 ساڵە خەرجکردنی 425 ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلاری ڕاگرتووە.
- لە کۆی 650 ملیۆن دۆلاری شیرینی نەوت، تەنیا 225 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکان خەرجکراوە.
- 206 پڕۆژەی خزمەتگوزاری و شایستەی دارایی 174 کۆمپانیا و بەڵێندەر پەکیانکەوتووە.
- زیاتر لە 95%ـی پڕۆژە ڕاگیراوەکان دەکەونە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین.
سەرەڕای بڕیاری فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گواستنەوەی پڕۆژەکانی پترۆدۆلار بۆ سەر وەزارەتەکان، خەرجکردنی 425 ملیۆن دۆلاری شایستەی دارایی بە نادیاری ماوەتەوە؛ ئەم ڕاگرتنە درێژخایەنە، 206 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان تووشی پەککەوتن کردووە و 174 کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی لەبەردەم زیانی دارایی قورسدا هێشتووەتەوە.
یەکێتیی بەڵێندەران و نوێنەرانی دۆسیەی پترۆدۆلار:
- تەرخانکردنی 650 ملیۆن دۆلار لە داهاتی شیرینی نەوت لە ساڵی 2012 بۆ جێبەجێکردنی 206 پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
- خەرجکردنی 225 ملیۆن دۆلار تاوەکو چارەکی یەکەمی ساڵی 2014 و ڕاگرتنی 425 ملیۆن دۆلاری ماوە تاوەکو ئێستا.
- زیانمەندبوونی 174 بەڵێندەر و کۆمپانیا بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، کە لە هەندێک حاڵەتدا قەرزی یەک کۆمپانیا دەگاتە 3 ملیۆن دۆلار.
- تێکچوون و نیمچەوێرانیی بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانەی لە 12 ساڵی ڕابردوودا جێبەجێکردنیان ڕاگیراوە، کە زیاتر لە 95%ـیان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕیندان.
گواستنەوەی گرێبەستەکان:
بەڵگەنامە فەرمییەکانی ساڵانی 2024 و 2025 ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەت لە ڕێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە سەرجەم پرۆژەکانی لەسەر بودجەی پترۆدۆلار گواستووەتەوە بۆ سەر وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک پەروەردە، شارەوانی، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و کشتوکاڵ، بەڵام دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان، تەرخانکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکان ڕاگیراوە و هیچ لایەنێکی فەرمی ئامادە نەبووە هۆکاری هەڵوەشاندنەوە یاخود دواخستنی بڕیارەکە بۆ کۆمپانیا و بەڵێندەران ڕوونبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
بەڵێندەران داواى خەرجکردنى شایستە داراییەکانیان لە پڕۆژەکانى پترۆ دۆلار دەکەن
چەمچەماڵ یەکەمی سلێمانییە لە وەبەرهێنان؛ حەوت ساڵە پترۆدۆلاری لێ بڕاوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا