ڕاپرسییەک: زۆربەی خەڵکی تورکیا متمانەیان بە ئابووریی وڵاتەکەیان  نییە

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار لە دابەزیندایە
بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار لە دابەزیندایە

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕاپرسییەکی ناوەندی گەنار دەریخستووە زۆرینەی هاوڵاتیانی باکووری کوردستان و تورکیا متمانەیان بە سیاسەتی ئابووریی وڵاتەکەیان نییە.
  • زیاتر لە 31%ـی دەنگدەرانی ئاکپارتی و 53%ـی دەنگدەرانی مەهەپە متمانەیان بە شێوازی بەڕێوەبردنی ئابووریی وڵاتەکەیان نەماوە.
  • بەشێکی کەم لە دەنگدەرانی پارتی دەسەڵاتدار ئابووری بە سەرکەوتووترین بواری حوکمڕانیی پارتەکەیان دادەنێن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی گەنار ڕاپرسییەکی نوێی ئامادەکردووە و تێیدا دەركەوتووە زۆرینەی خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا، کە بەشێکی بەرچاویان دەنگدەری ئاکپارتین، متمانەیان بە شێوازی بەڕێوەبردن و سیاسەتی ئابووریی وڵاتەکەیان نییە.


ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکەی ناوەندی گەنار

  • ڕێژەی 67.3%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە متمانەیان بە سیاسەت و شێوازی بەڕێوەبردنی ئابووریی وڵاتەکەیان نییە.
  • ڕێژەی 31.8%ـی دەنگدەرانی ئاکپارتی بڕوایان بە بەڕێوەبردنی ئابووریی وڵاتەکەیان نییە.
  • ڕێژەی 53.6%ـی دەنگدەرانی مەهەپە متمانەیان بە ڕەوشی ئابووری و بەڕێوەبردنی وڵات نییە.

ڕێژەی سەرکەوتوویی بوارەکانی دەسەڵاتداریی ئاکپارتی

تەنیا 2.8%ـی دەنگدەرانی ئاکپارتی بۆچوونیان وایە لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیی پارتەکەیان سەرکەوتووترین بوار ئابووری بووە، لە بەرامبەردا 19.7%ـیان دەڵێن سەرکەوتووترین بەڕێوەبردن لە بواری تەندروستیدا بووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئابووریی تورکیا سستترین گەشەی 6 ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد

ئەمریکا سزای بەسەر بانکێکی تورکیادا سەپاند

راپرسییەک: گرفتە ئابوورییەکان گەورەترین کێشەی تورکیان

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا