پڕۆسەى خوێندن لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ناڕەزایەتى دەستیپێکرد

کۆڤان حەمید 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بڕیارە سبەیش نارەزایەتی خوێندکاران لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێت لەسەر کەمکردنەوەی وانەی کوردی
بڕیارە سبەیش نارەزایەتی خوێندکاران لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێت لەسەر کەمکردنەوەی وانەی کوردی

پووختەی هەواڵەکە:

  • خوێندکارانی کورد دژایەتى خۆیان بۆ کەمکردنەوەى وانەکان بە زمانى کوردى پیشاندا.
  • لە خوێندنگەکانی قامیشلۆ خوێندکاران نەچوونە پۆلەکانەوە.
  • خوێندکارانی کورد بڕیارى پەروەردەی سووریا بۆ کەمکردنەوەى وانەکان بە زمانى کوردى ڕەتدەکەنەوە.

پڕۆسەى خوێندن لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ناڕەزایەتى دەستیپێکرد و خوێندکارانی کورد دژایەتى خۆیان بۆ کەمکردنەوەى وانەکان بە زمانى کوردى پیشاندا و بڕیارەکەى وەزارەتی پەروەردەی سووریایان ڕەتکردەوە.



 لە حەسەکە خوێندکاران نەچوونە پۆلەکانیانەوە


لە پارێزگای حەسەکە ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد، خوێندکارانی ژمارەیەک لە خوێندنگەکانی قامیشلۆ، بەهۆی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دانانی تەنیا 3 وانە بۆ زمانی کوردی لە هەفتەیەکدا، نەچوونە ناو پۆلەکانیانەوە.

خوێندکارەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا داوایان کرد سەرجەم بابەتەکان بە زمانی کوردى بخوێنن.


سبەیش دڕێژە بە ناڕەزایەتییەکان دەدرێت

  • بڕیارە سبەی 7ـی ئەیلوول خوێندکاران درێژە بە ناڕەزایەتییەکان بدەن و لە بەردەم خوێندنگەکاندا لە شار و شارۆچکەکان گردببنەوە.
  • لە پاریزگای حەسەکە پرۆسەى خوێندن بە بەشدارى 410 هەزار خوێندکار و 35 هەزار مامۆستا لە دوو هەزار و 317 خوێندنگە بەرێوەدەچێت.
  • لە سنووری قامیشلۆش 225 خوێندنگە هەن، 185 خوێندنگە لە ناوەندی شارەکەدان، ئەوانی دیکە لە شارۆچکە و گوندەکاندان.

بەگوێرەی زانیارییەکانى کەناڵ8، بڕیارە سبەی 7ـی ئەیلوول خوێندکاران درێژە بە ناڕەزایەتییەکان بدەن و لە بەردەم خوێندنگەکاندا لە شار و شارۆچکەکان گردببنەوە.

لە پاریزگای حەسەکە پرۆسەى خوێندن بە بەشدارى 410 هەزار خوێندکار و 35 هەزار مامۆستا لە دوو هەزار و 317 خوێندنگە بەرێوەدەچێت.

لە سنووری قامیشلۆش 225 خوێندنگە هەن، 185 خوێندنگە لە ناوەندی شارەکەدان، ئەوانی دیکە لە شارۆچکە و گوندەکاندان.
لە هەرێمی کۆبانیش نزیکەی 300 خوێندنگە، زیاتر لە 100 هەزار خوێندکار و 3 هەزار مامۆستا هەن.
17 خوێندنگەش بەهۆی بوونی ئاوارەکانی سەرێکانی و شەهباوە کە کێشەکەیان هێشتا چارەسەر نەکراوە، ناتوانن پێشوازی لە خوێندکاران بکەن.



16 خوێندنگەش لە ڕەقەوە خراونەتە سەر کۆبانێ


سەبارەت بە هەرێمی کۆبانێش، ئازاد شێخۆ بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی خوێندنگەکانی کۆبانێ بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، نزیکەی 300 خوێندنگە، زیاتر لە 100 هەزار خوێندکار و 3 هەزار مامۆستا هەن. ئاماژەى بەوەشکرد، 16 خوێندنگە کە پێشتر سەر بە ڕەققە بوون، بۆ ئەمساڵی خوێندن چوونە سەر پەروەردەی کۆبانێ.

بەگوێرەى ڕێکارەکان، بڕیارە لە عەفرین و گەڕەکى شێخ مەقسوودی حەلەب، هەمان وانەکانی بەرنامەی پەروەردەیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بووترێنەوە.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

سبەى ساڵى نوێى خوێندن لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێدەکات

وەزارەتى پەروەردەى سووریا چەند بڕیارێکى لە بارەى خوێندن بە زمانى کوردى دەرکرد

فۆزا یوسف: لە سووریا مامەڵەی ڕەگەزپەرستانە لەگەڵ زمانی کوردی دەکرێت

کۆڤان حەمید

2 کاتژمێر پێش ئێستا