پارێزگارى بانکى ناوەندى: لابردنى سفرەکانى سەر دراو پێویستى بە یاسایە

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نزار ناسڕ حسێن، پارێزگارى بانکى ناوەندى
نزار ناسڕ حسێن، پارێزگارى بانکى ناوەندى

پووختەی هەواڵەکە:

  • پارێزگارى بانکى ناوەندى: لە کۆى 107 تریلیۆن تەنیا 40 تریلیۆن دینارى لە بازاڕدایە.
  • پارێزگارى بانکى ناوەندى: لە ئەمڕۆ بەدواوە کەرتى بانکیمان ڕووبەڕووى سزاى نێودەوڵەتى نابێتەوە.
  • بانکی ناوەندی :لە کۆى 107 تریلیۆن لە پارەى کاش تەنیا 40 تریلیۆنى لە بازاڕدایە و دەستاودەستى پێدەکرێت.

پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق، ڕایگەیاند لابردنى سفرەکانى سەر دراو پێویستى بە یاسایە، ئاشکراى کرد لە کۆى 107 تریلیۆن لە پارەى کاش تەنیا 40 تریلیۆنى لە بازاڕدایە و دەستاودەستى پێدەکرێت.


گفتوگۆی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ پسپۆڕانی بواری ئابووری

  • گۆڕینى دراو لە دەسەڵاتى بانکى ناوەندییە، بەڵام لابردنى سفرەکانى سەر دراو پێویستى بە دەرکردنى یاسایە لە ئەنجوومەنى نوێنەران.
  • پرۆسەى چاکسازیی کەرتى بانکى بەردەوامە، لە ئەمڕۆ بەدواوە کەرتى بانکى ڕووبەڕووى سزاى هیچ لایەنێکى نێودەوڵەتى نابێتەوە.
  • وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکەن بەو پێیەى پەناگەیەکى پارێزراوە و تەنیا وڵاتە پارێزبەندى داوەتە عێراق، وەبەرهێنان لە وڵاتانى دیکە مەترسییەکانى زۆرن.

گۆڕینى دراو لە دەسەڵاتى بانکى ناوەندییە

نزار ناسڕ حسێن، پارێزگارى بانکى ناوەندى لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسانى تایبەتمەندى بوارى ئابوورى، ئاماژەى بەوەکرد، گۆڕینى دراو لە دەسەڵاتى بانکى ناوەندییە، بەڵام لابردنى سفرەکانى سەر دراو پێویستى بە دەرکردنى یاسایە لە ئەنجوومەنى نوێنەران.


پرۆسەی چاکسازی لە کەرتی بانکی لە عێراق بەردەوامە


نزار ناسڕ حسێن، باسیلەوەشکرد بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیاى (ئۆلیڤەر وایمان) پرۆسەى چاکسازیی کەرتى بانکى بەردەوامە، لە ئەمڕۆ بەدواوە کەرتى بانکى ڕووبەڕووى سزاى هیچ لایەنێکى نێودەوڵەتى نابێتەوە.


بانکی ناوەندیی متمانەی نێودەوڵەتی هەیە


جەختیشیکردەوە، متمانەى نێودەوڵەتى بە بانکى ناوەندى زۆر گەورەیە، ئەو حەوت بانکەشى ڕێگەیان پێدراوە بە مامەڵەکردن بە دراوى جگە لە دۆلار بەمنزیکانە کارەکانیان دەستپێدەکەن.


لێدوانی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە بارەی بانکی تەیفی ئیسلامی


پارێزگارى بانکى ناوەندى، لەبارەى بانکى تەیفى ئیسلامى دڵنیایی دا و دووپاتیکردەوە، زۆرینەى ئەو پارەیەى لە بانکەکە دانراوە گرەنتى کراوە، ئەگەر کورتهێنانیش ڕووبدات بانکى ناوەندى دەستوەردان دەکات.

گوتیشى "وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکەن بەو پێیەى پەناگەیەکى پارێزراوە و تەنیا وڵاتە پارێزبەندى داوەتە عێراق، وەبەرهێنان لە وڵاتانى دیکە مەترسییەکانى زۆرن".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بانکی ناوەندیی عێراق: هیچ بڕە پارەیەک بەبێ سفرەکان چاپنەکراوە

حەیدەر عەبوودى: بڕیار بۆ لابردنى سفرەکانی سەر دینار نەدراوە

پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دینار و گەڕاندنەوەی پارە بۆ بانکەکان

دیلان غەفوور: لەسەر لابردنی سفری سەر دراو نووسراو ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا



رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا