ئامەدسپۆر و قاسمپاشا یەکسانبوون
پووختەی هەواڵەکە:
- ئامەدسپۆر لە چوار یاری حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە
- ئامەدسپۆر لە ڕیزبەندیی سێیەمی خولی سوپەرلیگدایە
لە هەفتەی چوارەمی خولی سوپەرلیگی تورکیدا، یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان لەگەڵ یانەی قاسمپاشا یەکسانبوو.
یاریکە لە یارگای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو
- لە خولەکی 20ـی یارییەکەدا یانەی قاسمپاشا گۆڵی یەکەمی یارییەکە و یانەکەی ئیستانبوڵی تۆمارکرد.
- تەنیا دوای حەوت خولەک لە دەستپێکی گێمی دووەم قاسمپاشا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
- لە خولەکی 59 و 83دا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، ئۆربان ئەنجامەکەی بۆ ئامەدسپۆر یەکسانکردەوە.
ئامەدسپۆر تاوەکو ئێستا بەرامبەر یانەکانی ئەرزەڕۆمسپۆر، کۆجائەلیسپۆر و ترابزۆنسپۆر یاریکردووە و تەنیا لەبەرامبەر کۆجائەلیسپۆر دۆڕاندوویەتی.
یارییەکە لە یاریگای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، ئامەدسپۆر بووە میوانی قاسمپاشا.
لە خولەکی 20ـی یارییەکەدا گوڤەن یاڵچن، یاریزانی یانەی قاسمپاشا گۆڵی یەکەمی یارییەکە و یانەکەی ئیستانبوڵی تۆمارکرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەو گۆڵە و بە ئەنجامی 1-0 کۆتاییهات.
تەنیا دوای حەوت خولەک لە دەستپێکی گێمی دووەم و لە خولەکی 52دا، قاسمپاشا گۆڵی دووەمی لەڕێگەی ئادریان بێنێدیزێک یاریزانی پۆڵەندییەوە تۆمارکرد.
لە خولەکی 59 و 83دا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، ئۆربان ئەنجامەکەی بۆ ئامەدسپۆر یەکسانکردەوە.
ئامەدسپۆر یەک دۆڕاندنی هەیە
ئامەدسپۆر تاوەکو ئێستا بەرامبەر یانەکانی ئەرزەڕۆمسپۆر، کۆجائەلیسپۆر و ترابزۆنسپۆر یاریکردووە و تەنیا لەبەرامبەر کۆجائەلیسپۆر دۆڕاندوویەتی. یاری یەکەمی لەبەرامبەر ئەرزەڕۆمسپۆر بە ئەنجامی 3-0 بردەوە. یاری پێشووشی بەرامبەر ترابزۆنسپۆر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ترابزۆنسپۆری باکووری تورکیا بردەوە.
ئامەدسپۆر بە چوار یاری حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە
ئامەدسپۆر بە چوار یاریی حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە و بەم ئەنجامە توانی سەربکەوێت بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی خولی سوپەرلیگی تورکی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئامەدسپۆر بە 2 گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر ترابزۆنسپۆردا بەدەستهێنا
هاندەرانی ئامەدسپۆر بەدروشمی کوردی وەڵامی سوکایەتیکردن بە کوردیان دایەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا