ئێران ڕۆژانە تووشی کورتهێنانی 10 ملیۆن لیتر بەنزین دەبێتەوە

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ وەرگرتنی بەنزین لە بەردەم یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری تاراندا
سەرەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ وەرگرتنی بەنزین لە بەردەم یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری تاراندا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئێران ڕۆژانە ڕووبەڕووی کورتهێنانی 10 ملیۆن لیتر بەنزین لە پاڵاوگەکانیدا دەبێتەوە.
  • لە ماوەی پێنج مانگدا پێداویستیی ڕۆژانە 132 ملیۆن لیتر و بەرهەمی ناوخۆ 122 ملیۆن لیتر بووە.
  • ساڵانە زیاتر لە 1 ملیۆن ئۆتۆمبێلی نوێ دەچنە نێو سیستمی هاتوچۆی ئێرانەوە.
  • کەمبوونەوەی سووتەمەنی بووەتە هۆی داخستنی چەندین وێستگەی دابەشکردن لە شارە جیاوازەکاندا.

قەیرانی نەبوونی سووتەمەنی لە ئێران گەیشتووەتە داخستنی وێستگەکانی دابەشکردن لە تاران و چەندین پارێزگای سەرەکی؛ کورتهێنانی ڕۆژانەی 10 ملیۆن لیتر لە پاڵ لێکەوتەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر پاڵاوگەکان و گەمارۆ دەریاییەکان، حکومەتی ئەو وڵاتەی ناچارکردووە بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی گواستنەوە پەنا بۆ هاوردەکردنی بەپەلە بەرێت.


محەممەد سادق عەزیمی فەڕ یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران ئامارە فەرمییەکانی لەم خاڵانەدا دیاریکرد:

  • بوونی 10 ملیۆن لیتر کورتهێنانی ڕۆژانە لە بەنزین لە ماوەی 5 مانگی دەستپێکی ئەمساڵدا.
  • بەرهەمهێنانی 122 ملیۆن لیتر بەنزین لە ڕۆژێکدا لە بەرامبەر خەرجکردنی 132 ملیۆن لیتر لە هەمان ماوەدا.
  • ناچاربوونی حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکان لە ڕێگەی هاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات.
  • چوونەناوەوەی ساڵانەی 1 بۆ 1.5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی کەمکوالێتی بۆ تۆڕی هاتوچۆ کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەکاربردن.

هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا:

دۆخی دابەشکردنی بەنزین لەسەر ئاستی مەیدانی لە چەندین پارێزگا تێکچووە؛ لە شارەکانی تاران، ئەلبورز، مازەندەران، گیلان، کرمان و هوورمزگان بەنزین بە تەواوی کەمبووەتەوە و بەشێک لە وێستگەکان لەکارکەوتوون، هاوکات داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پاڵاوگەکان لە چەند مانگی ڕابردوودا، کۆنیی تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنان و بەردەوامیی گەمارۆ ئابووری و دەریاییەکان، هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی ئاستی سووتەمەنین لە وڵاتەکەدا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

قەیرانی بەنزین ژمارەیەک پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە

ئێران: لە کاتی جەنگدا 230 ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمهێنانی غازمان کەمیکرد

سەرۆککۆماری ئێران: کێشەی ئاو، کارەبا، گاز و بەنزینمان هەیە

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا