ساڵانە یەک ملیۆن تۆن سەوزەواتی هەرێم ڕەوانەی عێراق دەکرێت

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ساڵانە یەک ملیۆن تۆن سەوزەواتی هەرێم ڕەوانەی عێراق دەکرێت. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
ساڵانە یەک ملیۆن تۆن سەوزەواتی هەرێم ڕەوانەی عێراق دەکرێت. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە:

  • ساڵانە دوو ملیۆن تۆن بەرهەمی سەوزەوات لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت.
  • زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن لە بەرهەمی ناوخۆ بۆ پارێزگاکانی عێراق هەناردە دەکرێت.
  • بەهای بازرگانیی جیهانیی ڕەیحانە و نەعنا لە سەرووی پێنج ملیار دۆلارەوەیە.
  • وەزارەتی کشتوکاڵ پشکنینی کوالیتی و تەندروستی بۆ سەوزەواتی هەناردەکراو دەکات.

بەرهەمهێنانی سەوزەواتی گەڵادار لە هەرێمی کوردستان، لە دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆیی تێپەڕیوە و بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی دابینکردنی سەوزەوات بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق؛ بەرهەمەکانی وەک ڕەیحانە، نەعنا و تەرخوون کە لە بازاڕی جیهانیدا دەچنە نێو پیشەسازییە دەرمانسازی و جوانکارییەکان، ساڵانە بە قەبارەیەکی گەورە لە عەلوەکانەوە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم دەکرێن.


داتاکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و هەناردەکردن لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بەمشێوەیە دیاریکراون:

  • بەرهەمهێنانی ساڵانەی 2 ملیۆن تۆن لە سەوزەواتی جۆراوجۆر لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستاندا.
  • پێداویستیی ساڵانەی ناوخۆ لە نێوان 750,000 بۆ 1 ملیۆن تۆندایە و بڕی زیادە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت.
  • هەناردەکردنی زیاتر لە 1 ملیۆن تۆن سەوزەوات بۆ بازاڕەکانی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
  • ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی و کوالیتی لە عەلوەکان پێش بارکردنی بەرهەمەکان لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە.
  • بوونی ژینگەیەکی لەبار بۆ چاندنی سەوزە گەڵادارەکان بە شێوازی کراوە و لەناو خانووی پلاستیکیدا.

بازرگانیی سەوزەوات لە جیهان:

داتاکانی بازاڕی نێودەوڵەتی ئاماژە بە بەهای بەرزی ئابووریی ئەم سەوزانە دەکەن؛ بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەکان، بازرگانیی ڕەیحانە لەمساڵدا گەیشتووەتە 1 ملیار و 570 ملیۆن دۆلار و تاوەکو ساڵی 2035 بۆ 2 ملیار و 480 ملیۆن دۆلار بەرزدەبێتەوە، هاوکات قەبارەی بازرگانیی نەعنا لە نێوان 3 ملیار و 720 ملیۆن بۆ 6 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاردایە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 بگاتە نزیکەی 11 ملیار دۆلار بەهۆی بەکارهێنانی لە کەرتەکانی دەرمان، جوانکاری و بەرهەمهێنانی سۆس و ماددە خۆراکییەکاندا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ڕزگار حەمە خدر: ڕۆژانە 6 بۆ 8 هەزار تۆن سەوزە و میوە دەنێرینە بەغداد

وەزارەتی کشتوکاڵ: سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا