نزیکەى هەشت هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرى خانەنشین پاداشتى کۆتایی ڕاژەکانیان وەرنەگرتووە

غەمبار تەیب 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی مەشقدا
یەکەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی مەشقدا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانە پێش 2025 بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین کراون، تاکو ئێستا پاداشتی کۆتایی ڕاژەکانیان وەرنەگرتووە.
  • بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8یش، نووسراوەکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانە و هێشتا بڕیارى لەسەر نەدراوە.

نزیکەى هەشت هەزار خانەنشین و ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێش 2025 بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین کراون، تاکو ئێستا پاداشتی کۆتایی ڕاژەکانیان وەرنەگرتووە، بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8یش، نووسراوەکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانە و هێشتا بڕیارى لەسەر نەدراوە.



کێشەی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە نێردراوە بۆ نامەکانی کەناڵ8

  • بەگوێرەی فەرمانی وەزاریی خانەنشین کراون و پێویستە لەگەڵ خانەنشین بوونیان وەک هەر مووچەخۆرێکی ئاسایی ئەو مافەیان پێ بدرێت.
  • پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی مانگانە بڕێک پارەی تەرخان دەکرد، تاوەکو خانەنشینانی ساڵى 2019 ئەو پاداشتەیان وەرگرت.
  • ئەوانەی لە ساڵانی 2020 تاوەکو 2024 خانەنشین کراون، لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئەو پاداشتەن.
  • بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە دەڵێت ئەو پرسە پەیوەستە بە وەزارەتى دارایی و پەیوەندى بە وەزارەتى پیشمەرگەوە نییە.


لە نامەیەکدا کە بۆ نامەکانى8 نێردراوە، تێیدا هاتووە" ئێمە وەک بەشێک لەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەتایبەتی ئەوانەی پێش2025 بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین کراودن، تاکو ئێستا پاداشتی کۆتایی ڕاژەکانمان وەرنەگرتووە، کە پێیدەڵێن ئیکرامیە.

 دەبێت مافیان وەک هەر مووچەخۆرێکی ئاسایی بێت


ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی فەرمانی وەزاریی خانەنشین کراون و پێویستە لەگەڵ خانەنشین بوونیان وەک هەر مووچەخۆرێکی ئاسایی ئەو مافەیان پێ بدرێت.


ئەوانەی لە 2020 بۆ 2024 خانەنشین کراون چاوەڕوانی ئەو پاداشتەن


ئەوەشیان باسکردووە، پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی مانگانە بڕێک پارەی تەرخان دەکرد، تاوەکو خانەنشینانی ساڵى 2019 ئەو پاداشتەیان وەرگرت، بەڵام دواتر پڕۆسەکە وەستا، ئەوانەی لە ساڵانی 2020 تاوەکو 2024 خانەنشین کراون، لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئەو پاداشتەن.


لێدوانی خانەنشینی پێشمەرگە لەسەر پرسەکە


لەمبارەیەوە، حاکم فەتحوڵا عومەر، جێگرى بەڕێوەبەرى خانەنشینان لە وەزارەتى پیشمەرگە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" ئەو پرسە پەیوەستە بە وەزارەتى دارایی و پەیوەندى بە وەزارەتى پیشمەرگەوە نییە، کە پاداشتی کۆتایی ئەو پیشمەرگە و ئەفسەرانە ڕاگیراوە".

کەناڵ8 زانیاریى لە وەزارەتى دارایی و ئابوورى دەستکەوتووە، ئەو خانەنشینانەى پێشمەرگە و ئەفسەران کە پێش 2025 بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین کراون، دەبێت ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیارى لەسەر بدات، هاوکات دۆسیەى شایستە داراییەکانى خانەنشینان لە پڕۆژە بودجەى 2027ـى عێراق لە چوارچێوەى پشکى هەرێم بە داتا و زانیارى خراوەتەڕوو، کە پێویستە بەغداد شایستە داراییەکان دابین بکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مازن غەریب: هەوڵ دەدرێت مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە لەبودجەی 2027 هاوتا بکرێت

سەدان خانەنشینی سەربازی مووچە کەڵەکەبووەکانیان لەگەڵ مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن

خانەنشینانی سەربازی مووچە کەڵەکەبووەکانیان وەردەگرن

خانەنشینانی پێشمەرگە: 8 هەزار خانەنشینی سەربازی 15 مووچەیان وەرنەگرتووە و دۆسیەکانیان لای وەزارەتی داراییە

غەمبار تەیب

2 کاتژمێر پێش ئێستا