لە دوێنێوە گەنجێکی دانیشتووى ڕواندز لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەو گەنجە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیل لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە
ئەو گەنجە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیل لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەرگریى شارستانیى سۆران: بۆ دۆزینەوەى گەنجەکە لە هەوڵداین.
  • ئەو گەنجە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیل لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

ڕەوەند هاودیانى، گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى سۆران بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە دوێنێوە گەنجێکی دانیشتووى شارۆچکەی ڕواندز بەناوی ئیبراهیم ئیسماعیل لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.


وردەکاری زیاتر لەسەر ئەو گەنجە 25 ساڵەی نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە

  • گەنجەکە تەمەنى 25 ساڵە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەڕان و پیشکنینیان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنى چارەنووسى دەستپێکردووە.
  • بەشێک لە کەلوپەلەکانى ئەو گەنجەیان لە خەرەندى خاڵەڕەش دۆزیوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە چارەنووسى ئاشکرا بکەن.
  • کەلوپەلەکانی ڕاوەماسى لە نزیک ڕووبارى کاولۆکان لە نزیک گوندى کاولۆکان دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت کەوتبێتە ناو ئاوى ڕووبارەکە.


ئاماژەى بەوەشکرد، گەنجەکە تەمەنى 25 ساڵە و تیمەکانیان گەڕان و پیشکنینیان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنى چارەنووسى گەنجەکە دەستپێکردووە.


دۆزینەوەی بەشێک لە کەلوپەلەکانی گەنجەکە


ئاشکراشیکرد، بەشێک لە کەلوپەلەکانى ئەو گەنجەیان لە خەرەندى خاڵەڕەش دۆزیوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە چارەنووسى ئاشکرا بکەن، جەختى لەوەشکردەوە کە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنى چارەنووسى ئەو گەنجە بەردەوام دەبێت.


گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵە


مامێکى گەنجەکەش بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، کوڕەکەیان تەمەنى 25 ساڵە و دەرچووى پەیمانگەى هونەرەجوانەکانى ڕواندزە، لە دوێنێوە شوێن بزر بووە و بێسۆراغە.

گوتیشى، کەلوپەلەکانی ڕاوەماسى لە نزیک ڕووبارى کاولۆکان لە نزیک گوندى کاولۆکان دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت کەوتبێتە ناو ئاوى ڕووبارەکە.


تۆمارەکانی ئەمساڵی حاڵەتەکانی خنکان لە سنووری سۆران


بەگوێرەى ئامارى بەرگریى شارستانى، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 11 حاڵەتى خنکان لە چەم و ڕووبارەکانى سنوورى ئیدارەى سۆران تۆمارکراوە و 10 کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون.

بەگوێرەى زانیارییەکان، زۆرترین حاڵەتەکانى ڕزگارکردن، لە هەمان ئەو شوێنە بووە کە کەلوپەلەکانى ئەو گەنجەیان لێ دۆزیوەتەوە، بۆیە گومان دەکرێت خنکابێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سێ هاوڵاتى عەرەب لە هەولێر و شێلادزێ خنکان

ئەمساڵ 57 هاونیشتمانی خنکاون و سەرپێچیکردنیش هۆکاری سەرەکیی خنکانەکانە

لە 2 ڕووداوی جیاوازدا لە ئامێدی 2 کەس خنکان

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا