بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بارێک شووشە لە ئۆتۆمبێلێک ڕێگەی هامڵتۆن داخرا
پووختەی هەواڵەکە:
- بە درێژایی 50 بۆ 60 مەتر شووشە لەسەر ڕێگاکە بڵاوبووەتەوە
- بارهەڵگرەکە لە کاتی پێچکردنەوە لە لۆفەیەکدا بارەکەى بەسەر ئۆتۆمبێلێکى جۆرى هایلۆکسدا کەوتووە و زیانى پێگەیاندووە.
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بارێک شووشە لە ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرەوە، ڕێگەی هامڵتۆن بۆ ماوەیەک داخرا و ئۆتۆمبێلێکیش زیانى پێگەیشت.
لە کاتی پێچکردنەوەدا بارهەڵگرەکە شووینەی لێکەوتووەتە خوارەوە
پەیامنێرى کەناڵ8 لە شوێنى ڕووداوەکە گوتی، ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر کە بارى شووشەى پێبووە لەسەر ڕێگەی هامڵتۆن لە نزیک گوندى زەروان لە کاتی پێچکردنەوە لە لۆفەیەکدا بارەکەى بەسەر ئۆتۆمبێلێکى جۆرى هایلۆکسدا کەوتووە و زیانى پێگەیاندووە.
وردەکاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە
- شۆفێرى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە و لە ئێرانەوە بارەکەی هێناوە بۆ هەولێر.
- بەهۆى ڕووداوەکەوە بۆ ماوەیەک ڕێگەکە داخراوە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
- بە درێژایی نزیکەى 50 بۆ 60 مەتر شووشە لەسەر ڕێگەکە کەوتووە و هیچ کەسێک بەهۆى ڕووداوەکە زیانى پێنەگەیشتووە.
بارە شووشەکە بۆ هەولێر هاتووە
ئاماژەى بەوەشکرد، شۆفێرى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە و لە ئێرانەوە بارەکەی هێناوە بۆ هەولێر.
بەهۆی ڕووداوەکەوە ماوەیەک ڕێگاکە داخراوە
بەهۆى ڕووداوەکەوە بۆ ماوەیەک ڕێگەکە داخراوە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی، بە درێژایی نزیکەى 50 بۆ 60 مەتر شووشە لەسەر ڕێگەکە کەوتووە و هیچ کەسێک بەهۆى ڕووداوەکە زیانى پێنەگەیشتووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە ڕووداوێکى هاتوچۆ لە گەلى عەلى بەگ دایک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر – کەرکووک حەوت کەس بوونە قوربانى
2 کاتژمێر پێش ئێستا