689 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
689 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. فۆتۆ: AFP
689 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەمڕۆ 689 خێزانی ئاوارە وەک دووەم کاروان دەگەڕێنەوە بۆ 10 گوندی دەوروبەری سەرێکانی.
  • هەر خێزانێک لە کاتی گەڕانەوەیدا بڕی 2000 دۆلار وەک قەرەبووی دارایی وەردەگرێت.
  • هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەرکی پاراستنی ئاوارەکان لە پرۆسەی گەڕانەوەکەدا دەگرنە ئەستۆ.
  • زیاتر لە 13000 خێزانی دیکە لە کامپەکاندا چاوەڕێی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان دەکەن.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە؛ دوای 7 ساڵ لە مانەوەیان لە کامپەکان، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی پێینایە قۆناغێکی نوێوە و سەدان خێزان بەرامبەر وەرگرتنی قەرەبوو دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام رێگەیان پێنادرێت بچنە ناوەندی شارەکە و تەنیا لە گوندەکانی دەوروبەری جێگیر دەکرێن.


وردەکارییەکانی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان:

  • ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕانەوەی 689 خێزانی ئاوارە بۆ 10 گوندی سەرێکانی بەڕێوەدەچێت، بەبێ چوونە ناوەندی شارەکە.
  • دەستپێکی پرۆسەکە کە بڕیاربوو کاتژمێر 8ـی بەیانی لە کامپی سەرێکانییەوە بێت، بەهۆی رێکارەکانەوە دواکەوت.
  • هەر خێزانێک بڕی 2000 دۆلار قەرەبوو وەردەگرێت و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پرۆسەکە دەپارێزن.

هەماهەنگییەکان و ئاماری کۆمیتەی ئاوارەکان:

لە لایەکی دیکەوە، کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی ئامادەکارییەکانی رێکخستووە و تاوەکو ئێستا 1035 خێزان ناویان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە. بۆ زامنکردنی سەلامەتی پرۆسەکەش، پێشوەختە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان سیامەند عەفرین و د. مستەفا عەبدی، ئەندامی ئەنجوومەنی گەل بەڕێوەچووە.

زانیاریی لەسەر بابەتەکە:

رۆژی 10ـی ئابی رابردوو، زیاتر لە 400 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی لە کاروانی یەکەمدا و دوای 7 ساڵ گەڕانەوە زێدی خۆیان. ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی گەڕانەوەی سەلامەتدایە، لە کاتێکدا بەپێی ئامارەکان هێشتا زیاتر لە 13000 خێزانی ئاوارە لە کامپەکانی واشوکانی، نەورۆز و سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە ماونەتەوە و چاوەڕێی گەڕانەوە دەکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان

مەزڵووم عەبدی: سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر سەر ئاوارەکانی سەرێکانی دەکەین

یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان

روانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان لە سەرێکانی و گرێسپی بەرەو تورکیا کشانەوە

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا