پێنجشەممە ئەنجوومەنى وەزارەتى پەروەردە کۆدەبێتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەنجوومەنەکە یەکەم ڕۆژى ساڵى خوێندن دیاریدەکات
- ئەنجوومەنەکە بڕیار لە شێوازی نوێی نمرە و تاقیکردنەوەکان دەدات
بڕیارە ڕۆژى پێنج شەممە ئەنجوومەنى وەزارەتى پەروەردە کۆببێتەوە و یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن دیاریی بکات کە چاوەڕواندەکرێت بکەوێتە پاش 20ـی ئەم مانگە.
بەدواچوونی کەناڵ8 لەو بارەیەوە
- لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى پەروەردە، ساڵنامەى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى 2026-2027 پەسەند دەکرێت و بڕیار لە شێوازى نوێى نمرە و تاقیکردنەوەکانیش دەدرێت.
- چوار ڕۆژ ڕاهێنان بۆ مامۆستایان دیاریکراوە، دوو ڕۆژیان تەواوبووە و دوو ڕۆژیان دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو.
- هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو هەفتەى یەکەم لە ساڵنامەى خوێندن بە دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندن دیاری دەکرێت.
- بەشێک لە خوێندنگەکان ئامادەکارییان تەواوکردووە و هەمان ڕۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن و پەرتووک بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکەن.
بەگوێرەى بەدواداچونێکى کەناڵ8، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى پەروەردە، ساڵنامەى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى 2026-2027 پەسەند دەکرێت و بڕیار لە شێوازى نوێى نمرە و تاقیکردنەوەکانیش دەدرێت.
ساڵی نوێی خوێندن لە 20ـی ئەیلول دەستپێدەکات
بەگوێرەى بەدواداچوونەکەی کەناڵ8، هەفتەى داهاتوو پرۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان دەستپێناکات و سەرچاوەیەکى باڵاى وەزارەتى پەروەردە ڕایگەیاند، چوار ڕۆژ ڕاهێنان بۆ مامۆستایان دیاریکراوە، دوو ڕۆژیان تەواوبووە و دوو ڕۆژیان دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو بۆیە ساڵى نوێى خوێندن لە 20ـی ئەیلولەوە دەستپێدەکات. هاوکات پێشتریش سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد، لە 20ـی مانگ زانکۆلاین کارا دەبێت، ئەوکاتیش دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکان دەکرێنەوە.
دیاریکردنی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن
هەر بەگوێرەى بەدواداچوونەکە، هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو هەفتەى یەکەم لە ساڵنامەى خوێندن بە دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندن دیاری دەکرێت، بۆ ئامادەکردنى خوێندنگەکان دابەشکردنى بەشەوانەکان دەبێت و لە ڕۆژى 27ى ئەیلول پێویستە هەموو ئەم ئامادەکارییانە تەواوکرابێت و خوێندن دەستی پێکردبێت.
دابەشکردنی پەرتووک بەسەر خوێندکاراندا
کەناڵ8 ئەوەشى زانیوە، بەشێک لە خوێندنگەکان ئامادەکارییان تەواوکردووە و هەمان ڕۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن، پەرتووک بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکەن و ڕۆژى دواتر دەست بە وانەگوتنەوە دەکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کەمی میلاکی مامۆستایان کێشە بۆ ناوەندەکانی خوێندن دروستدەکات
دروستکردنی 32 خوێندنگە و دیاریکردنی دەستپێکی ساڵی خوێندن
80 ناوەندی خوێندن داهێنانە تەکنەلۆژییەکانیان لە سلێمانی دەخەنەڕوو
08/09/2026