چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد پێویستی بە گفتوگۆی ڕاشکاوە

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
عمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
عمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • عەممار حەکیم لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد پێویستی بە گفتوگۆی ڕاشکاوانەیە.
  • سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکان داوا دەکات بنەمای لامەرکەزییەت بەپێی دەستووری عێراق پەرەی پێبدرێت.
  • یەکلاکردنەوەی دۆسیەی نەوت و گاز و پابەندییە داراییەکان لە پێشینەی کارەکانی هەردوولایە.
  • لە کۆبوونەوەی نێوان حەکیم و سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرایەوە.

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، عەممار حەکیم داوای کردووە لە ڕێگەی ئیرادەیەکی بەهێز و گفتوگۆی ڕاشکاوەوە کۆتایی بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بهێنرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت دۆسیەی نەوت، گاز و پابەندییە داراییەکان لەسەر بنەمای لامەرکەزییەتی دەستووری یەکلابکرێنەوە و زانکۆکانیش بەشداری لە داڕشتنی چارەسەرەکاندا بکەن.


عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکان

  • چارەسەرکردنی ناکۆکییە دارایی و نەوتییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسی و دیالۆگی ڕاستەوخۆ هەیە.
  • پەرەپێدانی سیستم و چەمکی لامەرکەزییەت زەروورەتێکی دەستوورییە و حکومەتە خۆجێییەکان نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی ئەم بنەمایە دەکەن.
  • پێویستە ناوەندەکانی توێژینەوە و زانکۆکان بەشداربن لە داڕشتنی نەخشەڕێگەی زانستی بۆ چارەسەرکردن و سفرکردنەوەی کێشەکان.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی سەردانە دوو ڕۆژەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، عەممار حەکیم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و دووپاتیان کردەوە کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش تاکە ڕێگەی تێپەڕاندنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

عەممار حەکیم بەجیا لەگەڵ مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووەوە

حەکیم: بانگەشەى کۆکردنەوەى چەک تەنیا دروشمێکى سیاسى نییە

حەکیم: ئاڵنگاری ئابووری و نەختینە گەورەترین ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراقن

عەممار حەکیم: یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی جێبەجێبکرێت

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا