حەکیم: بانگەشەى کۆکردنەوەى چەک تەنیا دروشمێکى سیاسى نییە
پووختەی هەواڵەکە:
- عەممار حەکیم :بانگەشەی کۆکردنەوەی چەک بۆ تەواوکارى بونیادى دەوڵەت و سەروەرییەکەیەتی
- عەممار حەکیم: هەڵمەتى کۆکردنەوەى چەک هەنگاوێکە بۆ تەواوکردنى دەوڵەت، نەک دەرگایەک بۆ پێکدادانى نوێ.
عەمار حەکیم، سەرۆکى هاوپەیمانیی هێزەکانى دەوڵەت دەڵێت، بانگەشەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، تەنیا دروشمێکى سیاسى نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ تەواوکارى بونیادى دەوڵەت و سەروەرییەکەى.
لە ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
حەکیم، لە ئاهەنگى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام لە بەغداد وتەیەکى پێشکەشکرد و ئاماژەى دا بە بڕیارى حکومەت بۆ کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک
- هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک وەک پردێک بۆ پەڕینەوە بۆ عێراقێکی بەهێز ئارام و یەکگرتوو.
- کۆکردنەوەی چەمک لە دەستی دەوڵەتدا پێویستییەکى سروشتییە بۆ تەواوکارى بونیادى دەوڵەت و سەروەرییەکەى.
- بڕیارى جەنگ و ئاشتى و بەکارهێنانى هێز بەرپرسیارێتییەکە تەنیا لە دەستى دەوڵەتدایە.
حەکیم، داواى کرد هەڵمەتى کۆکردنەوەى چەک بکرێتە هەنگاوێک بۆ تەواوکردنى دەوڵەت، نەک دەرگایەک بۆ پێکدادانى نوێ، وابکەن دیالۆگ ڕێگایەک بێت بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتى، دڵسۆزى بۆ قوربانییەکان پردێک بێت بۆ پەڕینەوە بۆ عێراقێکى بەهێز و ئارام و یەکگرتوو.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک پێویستییەکی سروشتییە بۆ بونیادی دەوڵەت
سەرۆکى هاوپەیمانیی هێزەکانى دەوڵەت، دووپاتیکردەوە، بانگەشەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، تەنیا دروشمێکى سیاسى نییە، بەڵکو پێویستییەکى سروشتییە بۆ تەواوکارى بونیادى دەوڵەت و سەروەرییەکەى.
حەکیم ئاهەنگى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلامى کردە دەرفەتێک بۆ دووپاتکردەوەى ئەو بڕیارەى کە دەڵێت، بڕیارى جەنگ و ئاشتى و بەکارهێنانى هێز بەرپرسیارێتییەکە تەنیا لە دەستى دەوڵەتدایە، داواشیکرد، ڕێڕەوێکى نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەى چەک بگیرێتەبەر کە لەسەر بنەماى دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت.
بە پێویستیشى زانى، یاسا بەبێ جیاوازى بەسەر هەموواندا مەرجەع و باڵادەست بێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەعرەجی: 30ی ئەیلوول وادەی کشانەوەی هاوپەیمانانە نەک کۆکردنەوەی چەک
کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت؛ پڕۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی یاسا
هادى عامرى: دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک پرسێکی تەواو عێراقییە
مازن غەریب: عەلی زەیدی پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت جێبەجێ دەکات
56 خولەک پێش ئێستا