نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە هەولێر 300 هەزار دیناری تێپەڕاند

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە بازاڕی هەولێر بۆ سەرووی 300 هەزار دینار بەرزبووەوە.
  • نەوتفرۆشان هۆکاری گرانبوونەکە بۆ نەبوونی نەوتی نوێ و پشتبەستن بە کۆگاکان دەگەڕێننەوە.
  • فرۆشیاران داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەم نرخە بەرزە نەوت نەکڕن.
  • بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، نرخی هەر بەرمیلێک 100 هەزار دینار زیادی کردووە.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە بازاڕی سووتەمەنی هەولێر 300 هەزار دیناری تێپەڕاندووە و لە کاتی گەیاندنیدا دەگاتە 325 هەزار دینار. نەوتفرۆشانی شارەکە هۆشداری دەدەن کە سووتەمەنیی پێویست لە هەرێمی کوردستان بەردەست نییە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە کڕینی نەوت بەم نرخانە ڕابوەستن تاوەکو بازاڕ هێور دەبێتەوە.


نەوتفرۆشانی بازاڕی هەولێر

  • نرخی یەک بەرمیل نەوتی کوالێتی بەرز لە بۆرسەی شارەکە گەیشتووەتە 310 هەزار دینار و تا دەگاتە دەستی کڕیار دەبێتە 325 هەزار دینار.
  • نرخی ئێستای نەوتی سپی بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو، 100 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک گرانتر بووە.
  • لە هەرێمی کوردستان نەوتی نوێ نییە و تەنیا پشت بە کۆگاکان دەبەسترێت، هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەن نەوت نەکڕن بۆ ئەوەی ڕێگری لە گرانبوونی زیاتر بکرێت.

چاوەڕوانییەکان لە حکومەت و بازاڕی گاز

فرۆشیاران دابەزینی نرخەکان دەبەستنەوە بە دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و جەخت دەکەنەوە ئەگەر بەغداد نەوت بنێرێت، هەر بەرمیلێک بەلایەنی کەمەوە 100 هەزار دینار دادەبەزێت، بە پێچەوانەوە نرخەکان بەرزتر دەبنەوە. هاوکات لە هەمان بازاڕدا نرخی گازیش ڕووی لە هەڵکشان کردووە و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە 53 هەزار دینار و ڕۆژانە ڕووبەڕووی گۆڕانکاری و بەرزبوونەوە دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی پەنا دەباتە بەر بەغداد

نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاڕدا گەیشتووەتە 250 هەزار دینار

پاش 9 مانگ هێشتا 20%ـی نەوتی سپیی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە نەگەیشتووە

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا