دۆسیەی خانەنشینانی دەڤەری دوو چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

ئارا ئیبراهیم 40 خولەک پێش ئێستا
دۆسیەی خانەنشینانی دەڤەری دوو چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات
دۆسیەی خانەنشینانی دەڤەری دوو چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

پووختەی هەواڵەکە:

  • دۆسیەی 10 هەزار و 170 خانەنشینی پێشمەرگە لە دەڤەری دوو چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
  • دۆسیەی خانەنشینانی دەڤەری یەک ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و گواستراونەتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی.
  • لە ئێستادا مووچەی مانگانەی خانەنشینانی دەڤەری دوو لە داهاتی نانەوتیی سلێمانی دابین دەکرێت.
  • بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، دوایین مۆڵەت بۆ گواستنەوەی خانەنشینانی سەربازی 30ـی ئەیلوولە.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە دۆسیەی زیاتر لە 10 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە لە دەڤەری دوو، پاش تەواوبوونی وردبینی لە وەزارەتەکەیان، لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگیراوە و ڕەزامەندی لەسەر نادرێت. ئەم کێشەیە بووەتە هۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی دۆسیەکانیان وەرنەگرێت، لە کاتێکدا دۆسیەی خانەنشینانی دەڤەری یەک پەسەند کراوە و کەمتر لە مانگێک لەبەردەم وادەی دیاریکراوی 30ـی ئەیلوول ماوە.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە (دەڤەری دوو) بۆ کەناڵ8:

  • وردبینی لە سەرجەم 10 هەزار و 170 دۆسیەی خانەنشینی دەڤەری دوو لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواو کراوە و فەرمانیان بۆ دەرچووە.
  • نوسراوی فەرمی بۆ دۆسیەکان کراوە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنیان نەدراوە.
  • جیاوازی لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکاندا هەیە، بە جۆرێک دۆسیەی خانەنشینانی دەڤەری یەک لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراوە و بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە.
  • بەهۆی وەرنەگرتنی دۆسیەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، ناچار مووچەی مانگانەی ئەو خانەنشینانە لە داهاتی نانەوتیی سلێمانی دابین کراوە.

وەزارەتی دارایی و مۆڵەتی دیاریکراوی حکومەت

وەزارەتی دارایی و ئابووری جەخت دەکاتەوە کە ئەوان لایەنی جێبەجێکارن و بۆ وەرگرتنی دۆسیەی خانەنشینانی دەڤەری دوو پێویستیان بە ڕەزامەندیی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە. بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8، ڕۆژی 30ـی ئەیلوول وەک دوایین مۆڵەت بۆ تەواوکردن و گواستنەوەی سەرجەم خانەنشینانی سەربازی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی دیاریکراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

خانەنشینانی دەڤەری دوو؛ یەکشەممە و دووشەممە مووچە وەردەگرن

مازن غەریب: هەوڵ دەدرێت مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە لەبودجەی 2027 هاوتا بکرێت

یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2؛ پێشمەرگە پێ دەنێنە قۆناغێکی مێژووییەوە

خانەنشینانی پێشمەرگە: 8 هەزار خانەنشینی سەربازی 15 مووچەیان وەرنەگرتووە و دۆسیەکانیان لای وەزارەتی داراییە

ئارا ئیبراهیم

40 خولەک پێش ئێستا