پێشبینیی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستان
پووختەی هەواڵەکە:
- بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.
- بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 39 پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران بە 27 پلەیە.
- سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بە جیاوازیی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
- خێرایی با مامناوەند دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەرێمی کوردستان جێگیر و ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما ئەمڕۆ کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکەن. لە کاتێکدا لە کاتەکانی ئێوارەدا پەڵەهەور دروست دەبێت، پێشبینی دەکرێت سبەی بەرزبوونەوەیەکی کەمی پلەکانی گەرما ڕووبدات و گەرمای ناوچەی گەرمیان بگاتە 40 پلەی سیلیزی.
کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە (9-9-2026)
- کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەور لە ئێوارەدا، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و مەودای بینین 8 بۆ 10 کیلۆمەترە.
- پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک دادەبەزن، تەنیا لە پارێزگای دهۆک وەکو تۆمارەکانی دوێنێ جێگیر دەمێنێتەوە.
- بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکان: هەولێر 36، سلێمانی 34، دهۆک 35، هەڵەبجە 36، چەمچەماڵ 35، زاخۆ 36، ئاکرێ 36 و پیرمام 30 پلەی سیلیزی دەبێت.
- بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 39 پلە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 27 پلەی سیلیزی.
کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە (10-9-2026)
بۆ سبەی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت، با بە خێرایی مامناوەندی 10 بۆ 20 کم/ک بەردەوام دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما بە جیاوازیی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە، بە شێوەیەک لە هەولێر، هەڵەبجە، زاخۆ و ئاکرێ دەگاتە 37 پلە، سلێمانی 35، دهۆک و چەمچەماڵ 36، پیرمام 31، حاجی ئۆمەران 27 و لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
کەشناسی: پلەکانی گەرما لە 48 کاتژمێری داهاتوودا نزم دەبنەوە
کەشناسیی عێراق: سبەی لە هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسەکە هەیە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا