ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێکخستنی سێیەم دیداری مەقام لە کەرکووک
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- گفتوگۆ لەسەر کار و چالاکییەکانی کرا
- دیداری مەقام لە بۆنە موزیکییە دیارەکانی هەرێمی کوردستانە
- ئامانج لێی پاراستن و زیندووکردنەوەی هونەری ڕەسەنی مەقامە
هەریەک لە موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، ئەنوەر قەرەداغی هونەرمەندی ناسراوی کورد، م. چالاک سدیق و ئەندامانی لیژنەی دیدارەکە لە سلێمانی کۆبوونەوە.

جەخت کرایەوە لە:
- گرنگیدان بە هونەری ڕەسەنی مەقام
- جەختکردنەوە لە سەرچاوەی ڕەسەنی مەقام لە کەرکووک
- برەودان بە خوێندنی مەقام لە شارەکاندا
- پاراستن، زیندووکردنەوە و گەشەپێدانی مەقام

مەقام تەنیا بۆ کەرکووک نا، بەڵکو بۆ هەموو کوردستان گرنگی هەیە، پێویستە مەقام کە لانکەکەی شاری کەرکووک، بچێتە ناو شارەکانی دیکە و هونەرمەندەکانی بتوانن بیخوێنن و بیناسنەوە
ئەنوەر قەرەداغی – هونەرمەند
زیاتر بزانە:
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا