سەرۆککۆمار سەردانى کێڵگەى خورماى فەدەک و شارى کشتوکاڵی کەربەلاى کرد

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، سەردانى کێڵگەى خورماى فەدەک و شارى کشتوکاڵی کرد و ستایشى پرۆژە کشتوکاڵییەکانى پارێزگاکەى کرد.
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، سەردانى کێڵگەى خورماى فەدەک و شارى کشتوکاڵی کرد و ستایشى پرۆژە کشتوکاڵییەکانى پارێزگاکەى کرد.

پووختەی هەواڵەکە:

  • نزار ئامێدى: پرۆژە کشتوکاڵییەکانى کەربەلا لە ژێرخانى بەرهەمهێنانى کشتوکاڵی بەشدارن.
  • سەرۆککۆمار وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا هاوچەرخەکان لەم کەرتەدا بە پێویست زانی.
  • بەهێزکردنی پێگەی بەرهەمی عێراق لە بازاڕە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا.

سەرۆککۆمارى عێراق لەمیانى سەردانەکەى بۆ پارێزگاى کەربەلا، سەردانى کێڵگەى خورماى فەدەک و شارى کشتوکاڵی کرد و ستایشى پرۆژە کشتوکاڵییەکانى پارێزگاکەى کرد.


گرنگترین پرۆژەی وەبەرهێنان و ژێرخانی کشتوکاڵی

  • سەرۆککۆمار:ئەم پرۆژانە بەشدارن لە پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی ئاسایشی خۆراک.
  • سەرۆککۆمار : بوارێکە بۆ دابینکردنی هەلی کار، پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانی، بەهێزکردنی پێگەی بەرهەمی عێراق لە بازاڕە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا.

نزار ئامێدى، بەپێویستى زانى وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا هاوچەرخەکان لەم کەرتەدا، بە شێوازێک بێت بەشداری بکات لە زیادکردنی بەرهەم، دابینکردنی هەلی کار، پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانی، بەهێزکردنی پێگەی بەرهەمی عێراق لە بازاڕە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا.


هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی ئاسایشی خۆراک


لە میانى سەردانى شارى کشتوکاڵى کەربەلاش سەرۆککۆمار ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژانە گەورەترین پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ژێرخانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی تایبەتمەندن، بەشدارن لە پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی ئاسایشی خۆراک.


سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانی کەربەلا و ناوەندی تەندروستی


چوارشەممە سەرۆککۆمارى عێراق سەردانى پارێزگاى کەربەلاى کرد و مەزارگە پیرۆزەکانى بەسەر کردەوە و پاشان سەردانى چەند ناوەندێکى تەندروستى کرد، لە پاش ئەمانە سەردانى پرۆژە گرنگە کشتوکاڵییەکانى پارێزگاکەى کرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە

سەرۆککۆمار پێشوازیى لە فەرماندەى هێزەکانى حەفتا کرد

سەرۆککۆمارى عێراق پێشوازیى لەخانەوادەی ئەو عەمیدە کرد لەکاتی لابردنى زیادەڕۆیى کوژرا

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا