مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی، دوکان، قەڵادزێ، کفری و هەولێر گردبوونەوە

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
گردبوونەوەى مامۆستایانى گرێبەست
گردبوونەوەى مامۆستایانى گرێبەست

پووختەى هەواڵەکە

  • مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی، دوکان، قەڵادزێ، کفری و هەولێر گردبوونەوە.
  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست داوا دەکەن لە بودجەی 2027ـدا بکرێنە هەمیشەیی.

محەممەد میرانی – نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، لە سلێمانییەوە بۆ پەیامنێری کەناڵ8، باسی لەوەکرد، داواکەی ئەوان بۆ بە هەمیشەییکردن لە بودجەی 2027ـدا بۆ ئەوەیە دڵنیابن لە داهاتووی خۆیان و باشتر بتوانن ئەرکەکەیان بەجێبگەیەنن.


دواکەوتنى مووچەکانیان

  • محەممەد میرانی: بەهۆی ئەوەی گرێبەستن، یەک بۆ دوو مانگ لە دوای مامۆستا و فەرمانبەرانی هەمیشەییەوە مووچە وەردەگرن.
  • محەممەد میرانی: لە خوێندنگەکان هەر گۆڕانکارییەک بکرێت دەستبەجێ لە مامۆستایانی گرێبەستەوە دەستپێدەکات و شوێنیان گرەنتی کراو نییە.
  • محەممەد میرانی: بەشێک لە مامۆستایانی گرێبەست کە بڕوانامەیان دبلۆمە، مووچەیان400  هەزارە و بەشێکیان نیوەی مووچەکەی دەڕوات بۆ کرێی هاتوچۆ، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرێبەستن هێشتا دڵنیانین کە لە شوێنەکانیان دەمێنن یاخود نا.

گردبوونەوەى مامۆستایانى گرێبەست لە قەڵادزێ

هەروەها مامۆستایانی گرێبەست لە قەڵادزێ لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەیان خستەڕوو، ئەوان چەندین ساڵە لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بێبەشکراون، بەڵام ئێستا کاتێکی مێژووییە بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی کردنیان لە بودجەی 2027ـدا جێگیربکرێت و ڕەتی دەکەنەوە ببنە قوربانی ململانێی سیاسی.

بەرپرسیارێتیی جێبەجێ نەکردن لە ئەستۆى کێ یە؟

داواشدەکەن سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەسەریان بێنەدەنگ، بۆ ئەوەی ساڵێکی ئارامی خوێندن بەڕێکەن و مامۆستایانی گرێبەست جەختدەکەنەوە، لە ئەگەری فەرامۆشکردنی داواکارییەکانیان، ئەوا چالاکی ڕێپێوان و خۆپیشاندان و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەگرنەبەر و دەشڵێن، بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی دەسەڵات و نوێنەرانیانە لە بەغداد.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی خۆپیشاندان دەکەن و دەچنە بەغداد

مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەهەمیشەییکردنیان لە سلێمانی گردبوونەوە ئەنجامدەدەن

هەوڵەکان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە بەغداد

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا