غالب محەممەد: وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەى هەرێمى کوردستان کرد

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • غالب محەممەد: وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەى هەرێمى کوردستان کرد.
  • سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئابى مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

پێشتر، دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی مووچەی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت.


ڕەوانەکردنى لیستى مووچە و تەرازووى پێداچوونەوە و نووسراوى وەزارەتى نەوت

  • ڕۆژى 23ى ئابى 2026، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 7ـی ڕادەستی بەغداد کرد.
  • حکومەتی عێراق بۆ ناردنی پارەی مووچە، بێجگە لە لیست و تەرازووی پێداچوونەوە، پێویستی بە نووسراوی وەزارەتی نەوتە لەسەر پابەندییەکانی هەرێمى کوردستان

مانگی ڕابردوو لە 22ـی تەمموز لیستی مووچە نێردرا و لە 17ـى ئاب دوای لێبڕینی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

دیلان غەفوور: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت

لە عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئاب کرا

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا