دیلان غەفوور: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- دیلان غەفوور :لەگەڵ باشبوونی دۆخی ئابووریی عێراق، کێشەى دوا کەوتنى مووچە کۆتایی دێت.
- دیلان غەفور: کێشەى دوا کەوتنى مووچە کۆتایی دێت و هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا مووچە بۆهەرێمى کوردستان دەنێردرێت.
دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی مووچەی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت.
"کێشەی دواکەوتنی مووچە کۆتایی دێت"
گوتیشى، لەگەڵ باشبوونی دۆخی ئابووریی عێراق، کێشەى دوا کەوتنى مووچە کۆتایی دێت و هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا مووچە بۆهەرێمى کوردستان دەنێردرێت.
ئەوەش دواى کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابى فەرمانبەران لەبەغداد دێت.
سەردانی شاندنی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد
ڕۆژى 23ى ئابى 2026، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی 8 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 7ی ڕادەستی بەغداد کرد.
حکومەتی عێراق بۆ ناردنی پارەی مووچە، بێجگە لە لیست و تەرازووی پێداچوونەوە، پێویستی بە نووسراوی وەزارەتی نەوتە لەسەر پابەندییەکانی هەرێمى کوردستان.
ناردنی مووچەی مانگی ڕابردوو
مانگی ڕابردوو لە 22ی تەمموز لیستی مووچە نێردرا و لە 17ی ئاب دوای لێبڕینی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
هەژمارى من: کەمتر 2%ـى مووچەخۆران ماون خۆیان تۆمار بکەن
عێراق؛ پڕۆژەیاسایەک بۆ دامەزراندنی سندوقی سەقامگیریی مووچە ئامادە دەکرێت
وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەرانی دەرکرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا