عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- عومەرەکارەکە خەڵکی شاری هەولێرە و لە ناکاو تەندروستی تێکچووە.
- ئەو عومرەکارە ژنێکی کوردە بەناوی مەهاباد عوسمان کاڕەسوڵ.
- هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبووە، لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ عومرە سەردانی سعودیەیان کردووە.
عومرەکارێکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر، لە شارى مەککە لەناکاو تەندروستی تێکدەچێت و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو عومرەکارە ژنێکی کوردە بەناوی مەهاباد عوسمان کاڕەسوڵ و لە شارى مەککە کۆچی دوایی کردووە.
ئەو عومرە کارە هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبووە
گوتیشی "تەمەنی 55 ساڵە، هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبووە، لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ عومرە سەردانی سعودیەیان کردووە، بەڵام لەناکاو تەندروستیی تێکچووە و لە ژوورەکەی خۆیدا کۆچیی دوایی کردووە".
یەکەم عومرەکاری کورد لە وەرزی ئەمساڵ کۆچی دوایی کردووە
مەهاباد عوسمان، دەبێتە یەکەم عومرەکاری کوردە کە لە وەرزی ئەمساڵدا کۆچی دوایی کردووە و بڕیاریشە تەرمەکەی هەر لە شارى مەککە بەخاکبسپێردرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
حەج و عومرە: ناوى ئەو کەسانە ڕەتناکرێتەوە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە
بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە: 1600کەس بە هەڵە فۆڕمى حەجیان پڕکردووەتەوە
حەج و عومرە: ناوی جێگرەوەکانی 2026 وەک دەرچووی حەجی 2027 ئەژمار دەکرێن
2 کاتژمێر پێش ئێستا