ترەمپ: ئێران چاوەڕێی گۆڕانکاری سیاسییە لە ئەمریکا

محەمەد عەلی 58 خولەک پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

پووختەى هەواڵەکە

  • ترەمپ: ئێران چاوەڕێی گۆڕانکاری سیاسییە لە ئەمریکا.
  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باوەڕیوایە جەنگی ئێران دوای هەڵبژاردنی نیوەی خول کۆتاییبێت.
  • بڕیارە لە تشرینى دووەمى داهاتوو هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئێرانییەکان گرەو لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بڕوایانوایە دیموکراتەکان "ڕەنگە ڕێگەیان پێبدەن چەکی ئەتۆمییان هەبێت.


ڕژدبوونى ترەمپ لە بەرامبەر چەکى ئەتۆمى ئێران

  • ترەمپ: ڕێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دەکات.
  • ترەمپ: ئەمریکا توانای ئەتۆمی ئێرانی لەناوبرد ئەگەر ئێمە توانا ئەتۆمییەکانی ڕژێمی شێتی ئێرانمان لەناو نەبردبایە، چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنا.
  • ترەمپ: ئێرانییەکان زۆر بە زەحمەت شەڕ دەکەن و لە کێشەیەکی گەورەدان.
  • ترەمپ: ئێران تاوەکو ئێستا توانای هەڵدانی مووشەکی هەیە.
  • لەبارەی هاتوچۆی دەریاییەوە، ترەمپ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی گەرووی هوورمزی کۆنتڕۆڵکردووە، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە بووەتە یەکێک لە دیارترین ناوچەکانی ململانێ.
  • سەبارەت بە کۆتاییهاتنی جەنگیش، دۆناڵد ترەمپ بێ ئەوەی باس لە هۆکارەکان بکات، ئاماژەی بەوەکرد، دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول جەنگ کۆتاییدێت و هەڵوێستی تارانی بەستەوە بە چاوەڕوانی گۆڕانی سیاسی ئەمریکاوە.

ئەم گوتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، پاش نزیکەی شەش مانگ لە شەڕ و پێکدادان، واشنتن بەردەوامە لە گوشارە سەربازی و ئابوورییەکان بۆ سەر تاران.

سزاکانى ئەمریکا بۆسەر کەرتى بانکى

لای خۆیەوە سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی هەڵمەتی دابڕاندنی ئابووریی ئێران، سزا بەسەر بانکێکی گەورەدا دەسەپێنێت، بەهۆی مامەڵەکانی لەگەڵ ڕژێمی وڵاتەکە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: دوای هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس جەنگی ئێران کۆتایی دێت

ترەمپ: جەنگی ئێران بۆ ئەمریکا شتێکی بچووکە

ترەمپ: هەوڵنادەم ئێران ناچار بکەم بێتە سەر مێزی دانوستان

محەمەد عەلی

58 خولەک پێش ئێستا