بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى عێراق: لە هێرشەکەى دۆڵى شاى دوو داعش کوژراون

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دەزگاى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى عێراق: هێرشێکى ئاسمانیمان کردە سەر مۆڵگەکانى داعش لە دۆڵى شاى.
  • بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى عێراق: لە هێرشەکەى دۆڵى شاى دوو داعش کوژراون.

دەزگاى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى عێراق بڵاویکردەوە، لە گورزێکى ئاسمانى کە هەڵۆکانى هێزى ئاسمانى کە پاڵپشت بە زانیاریی دەزگاى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە ناوچەى دۆڵى شاى ئەنجامیاندا، دوو چەکدارى پاشماوەکانى داعشى کوژراون.


هێرش و لەناوبردنى پاشماوەکانى داعش

  • ڕۆژى نۆى ئەم مانگە هێزى ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەى جۆرى ئێف 16، چوار هێرشیانکردە سەر مۆڵگە و خەشارگەکانى داعش لە دۆڵى شاى لە کەرتى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى پارێزگاى سەڵاحەدین.

دۆڵى شاى دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانى کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالە، ناوچەیەکى ئاڵۆزە، لە ڕووى جوگرافییەوە کراوەیە، ئەوەش وایکردووە ببێتە پەناگە و ڕێڕەوێک بۆ پاشماوەکانى گرووپى داعش.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

بە هەماهەنگی ئاسایشی سلێمانی؛ بەرپرسی گشتی چاندنی بۆمبی داعش لە سەڵاحەدین دەستگیرکرا

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: سێ سەرکردەی داعش لە سەڵاحەدین کوژران

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا