ترەمپ: ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر بۆرییە نەوتییەکانی سعودیەوە بووە
پووختەی هەواڵەکە:
- ترەمپ: لە ئایندەیەکی نزیکدا جەنگی ئێران کۆتایی دێت
- ترەمپ: حوسییەکانی داوایانکردووە دەستوەردان لە ناوخۆی یەمەن نەکەین
- ترەمپ: حوسییەکان ڕێگە بە زۆرینەی کەشتییەکان دەدەن بە بابولمەندەبدا تێپەڕن
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێیدا دەڵێت، جەنگی ئێران لە ئایندەیەکی "زۆر نزیک" کۆتایی دێت و نرخی نەوت دادەبەزێت. دەشڵێت، ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر بۆریە نەوتییەکانی سعودیە بووە.
سەردانی ترەمپ بۆ ئیرلەندا و نوێترین لێدوان لەسەر جەنگی ئێران
- ترەمپ ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا جەنگی ئێران کۆتایی دێت کە بە ئەگەری زۆرەوە ڕاستەوخۆ لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول دەبێت.
- ئێرانییەکان دەیانەوێت زۆرترین ماوە لە جەنگەکەدا بەرگەبگرن و بەردەوامبن، تاوەکو هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تێکبدەن.
- ئێران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام ئەمریکا لە کۆتاییدا ڕێگە نادات تاران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
- حوسییەکانیش نایانەوێت بکەونە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و داوایان کردووە کە ئەمریکا دەستوەردان لە کاروباری یەمەندا نەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئێرلەندا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا جەنگی ئێران کۆتایی دێت کە بە ئەگەری زۆرەوە ڕاستەوخۆ لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول دەبێت.
ترەمپ گوتیشی، ئێرانییەکان دەیانەوێت زۆرترین ماوە لە جەنگەکەدا بەرگەبگرن و بەردەوامبن، تاوەکو هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تێکبدەن.
ترەمپ باس لە سەرکەوتنەکانی ئەمریکا دەکات
ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام ئەمریکا سەرکەوتنێکی گەورە بە دەستدەهێنێت و لە کۆتاییدا تاران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
داوای حووسییەکان لە ئەمریکا
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایدا لەوەی هەموو شتێک پەیوەست بە جەنگی ئێران بەباشی بەڕێوەدەچێت، حوسییەکانیش نایانەوێت بکەونە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و داوایان کردووە کە ئەمریکا دەستوەردان لە کاروباری یەمەندا نەکات و هێرش نەکاتە سەرییان. ترەمپ گوتیشی، حوسییەکان ڕێگەدەدەن زۆرینەی کەشتییەکان بە بابولمەندەبدا تێپەڕببن.
لەبارەی هێرشی سەر بۆرییە نەوتییەکانی سعودیە کە لە عێراقەوە ئەنجامدرابوو، دۆناڵد ترەمپ، ئێران تۆمەتبار کرد و گوتی، تاران لە پشت ئەو هێرشانەوەیە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ترەمپ: ئێران چاوەڕێی گۆڕانکاری سیاسییە لە ئەمریکا
پێشڕەویی حووسییەکان لە دەریای سوور هاوکێشەی شەڕ دەگۆڕێت
ئێران مووشەکێکی پێشکەوتووی دژی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەکارهێنا
بە یارمەتی چین؛ ئێران بنکەیەکی ئەمریکای بۆردومان کردووە
سعودیە: لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر هێڵى نەوتى ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا
1 کاتژمێر پێش ئێستا