ئەمرۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی سوید بە بەشداریی 200 بەربژێری کورد بەڕێوەدەچێت

بەهزاد ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لە چەپەوە بۆ ڕاست، ئاماندا لیند وتەبێژی پارتی سەوز، جیمی ئۆکسۆن ڕێبەری دیموکراتەکانی سوید، ماگدالینا ئەندەرسۆن ڕێبەری پارتی سۆسیال دیموکرات، و ئولف کریستەرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید و ڕێبەری پارتی میانڕەو (کۆنسێرڤاتیڤ) لە دیبەیتێکی تەلەڤزیۆنیی هەڵبژاردندا. فۆتۆ: AFP
لە چەپەوە بۆ ڕاست، ئاماندا لیند وتەبێژی پارتی سەوز، جیمی ئۆکسۆن ڕێبەری دیموکراتەکانی سوید، ماگدالینا ئەندەرسۆن ڕێبەری پارتی سۆسیال دیموکرات، و ئولف کریستەرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید و ڕێبەری پارتی میانڕەو (کۆنسێرڤاتیڤ) لە دیبەیتێکی تەلەڤزیۆنیی هەڵبژاردندا. فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەمڕۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمان، هەرێمەکان و شارەوانییەکان لە سوید بەڕێوەدەچن.
  • زیاتر لە 165 پارتی سیاسی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 349 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
  • ڕاپرسییەکان پێشبینیی سەرکەوتنی سۆسیال دیموکراتەکان و پاشەکشەی هاوپەیمانیی ڕاستڕەوەکان دەکەن.
  • نزیکەی 200 کوردی تاراوگە بەربژێرن و لەو ژمارەیەش 50 کەسیان بۆ پەرلەمانی سوید دەجەنگن.

دەنگدەرانی سوید بۆ دیاریکردنی 349 ئەندامی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕوویان لە سندووقەکانی دەنگدان کردووە، لە کاتێکدا کێبڕکێیەکی توند لەنێوان بەرەی چەپ و ڕاستڕەوەکان لە ئارادایە. ڕەوەندی کوردی لەم پرۆسەیەدا بە بەهێزی ئامادەیە و دەیان بەربژێری لەسەر لیستی پارتە سەرەکییەکان پێشکەشکردووە، لە کاتێکدا پێشبینییەکان ئاماژە بە گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ سۆسیال دیموکراتەکان دەکەن.


کێبڕکێی پارتە سیاسییەکان و پێشبینیی ئەنجامەکان

  • دەنگدەران لە یەککاتدا بەشداری لە 3 هەڵبژاردنی جیاوازدا بۆ پەرلەمان، ئەنجوومەنی هەرێمەکان و شارەوانییەکان دەکەن کە تیایدا زیاتر لە 165 پارت کێبڕکێ دەکەن.
  • ڕاپرسییەکان پێشبینی دەکەن پارتی سۆسیال دیموکرات بە سەرۆکایەتیی ماگدالینا ئەندەرسۆن بە بەدەستهێنانی %29 بۆ %31ـی دەنگەکان ببێتە براوەی یەکەم.
  • هاوپەیمانیی ڕاستڕەوی حوکمڕان بە سەرۆکایەتیی ئۆڵف کریستەرسۆن لە پاشەکشەدایە و سەرجەم پارتەکانی ئەو بەرەیە پێکەوە تەنیا %45 بۆ %46ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.
  • مەترسی لەسەر پارتی لیبڕاڵەکان هەیە کە نەتوانێت بەربەستی یاسایی %4ـی دەنگەکان ببڕێت و بەو هۆیەوە لە پەرلەمان دەربکرێت.

کێبڕکێ و بەشداریی بەربژێرانی کورد لە هەڵبژاردندا

ڕەوەندی کوردی لە سوید بە یەکێک لە کاراترین پێکهاتە کۆچبەرەکان دادەنرێت و لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 200 کەسیان وەک بەربژێر لەسەر ئاستی پەرلەمان، هەرێمەکان و شارەوانییەکان دەستنیشان کراون؛ بەپێی بەدواداچوونی کەناڵ8، لەو ژمارەیە نزیکەی 50 بەربژێری کورد لەسەر لیستی پارتە جیاوازەکان، بەتایبەتی لە پارتی سۆسیال دیموکرات و چەپەکان و تەنانەت پارتە میانڕەوەکانیش، ڕکابەری دەکەن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی پەرلەمانی سوید و دەنگی پێکهاتەکان بگەیەنن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بەدواداچوونی کەناڵ8: نزیکەی 200 بەربژێری کورد بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی سویددا دەکەن

سوید 150 فڕۆکەی جەنگیی گریپن بە ئۆکرانیا دەفرۆشێت

چەکدارێکی داعش لە سوید بە تۆمەتی سوتاندنی فڕۆکەوانێکی ئوردنی بە زیندانیی هەتاهەتایی سزادرا

بەهزاد ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا