وەزارەتى کارەبا: نزیکەی 800 هەزار هاوبەش سوودیان لە داشکاندنی قەرزی کۆن وەرگرتووە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان و پرۆژەی ڕووناکی
لۆگۆی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان و پرۆژەی ڕووناکی

پووختەی هەواڵەکە:

  • داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا ماوەی 40 ڕۆژ بەردەوام بوو
  • بەشی زۆری خەڵکی توانیوویانە سوود لە داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا وەربگرن

وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە هەرێمى کوردستان سوودیان لە داشکاندنە تایبەتەکەی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی وەرگرتووە، کە بۆ ماوەی نزیکەی چل ڕۆژ بەردەوام بوو.



ڕاگەیێنراوی وەزارەتی کارەبا لەسەر سوودمەندانی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا

  • زۆربەی ئەو هابەشانەی پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە قەرزی کۆنیان هەبوو، توانیویانە سوود لە داشکاندنەکە وەربگرن و قەرزەکانیان بدەنەوە.
  • داشکاندنى 50%ـى کارەبا لەسەرەتاى مانگى ئابەوە دەستیپێکرد و ڕۆژى 10ـی ئەیلوول کۆتاییهات.
  • ئەو 800 هەزار هاوبەشە لەڕێگەى سیستنى ئی-پسوڵە و ڕاستەوخۆ لەڕێگەى فەرمانگەکانى کارەباوە داویانەتەوە.
  • ئەو هاوبەشانەى سوودمەند بوون لە داشکاندنەکە، 60%یان هاوبەشى ماڵانن و ئەوانى دیکەش شوێنە بازرگانى و کۆمپانیاکانن.


وەزارەتەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەم داشکاندنە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی پڕۆژەی ڕووناکی و گواستنەوە لە قەرزە کۆنەکانەوە بۆ سیستمێک کە تیایدا هەموو بەکارهێنەران بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری، بە بەردەوامی و لە کاتی خۆیدا کرێی کارەبا دەدەن.

بەشێکی زۆری هاوبەشەکان سوودیان لە داشکاندنەکە وەرگرتووە


بەگوێرەى وەزارەتەکە، زۆربەی ئەو هابەشانەی پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە قەرزی کۆنیان هەبوو، توانیویانە سوود لە داشکاندنەکە وەربگرن و قەرزەکانیان بدەنەوە.


بەردەوام بوون لەسەر بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان هاوبەشانی کارەبادا


جەخت لەوەشدەکاتەوە، وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان هاوبەشانی کارەبادا، لەسەر پشتگیریکردنی هاونیشتمانیان و هاوبەشانی لە هەموو کەرتەکانی بەردەوام دەبێت.


ماوەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا


داشکاندنى 50%ـى کارەبا لەسەرەتاى مانگى ئابەوە دەستیپێکرد و ڕۆژى 10ـی ئەیلوول کۆتاییهات، بەڵام وەزارەتەکە ئەو بڕە پارەیەى ئاشکرانەکردووە، کە ئەو 800 هەزار هاوبەشە لەڕێگەى سیستنى ئی-پسوڵە و ڕاستەوخۆ لەڕێگەى فەرمانگەکانى کارەباوە داویانەتەوە.


ڕێژەی ئەوانەی سوودمەندبوون لە داشکاندنەکە


بەگوێرەى ئامارەکان، نزیکەى 800 هەزار هاوبەش قەرزى کۆنى کارەبایان داوەتەوە و لەو هاوبەشانەى سوودمەند بوون لە داشکاندنەکە، 60%یان هاوبەشى ماڵانن و ئەوانى دیکەش شوێنە بازرگانى و کۆمپانیاکانن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەنجوومەنی وەزیران: داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کارەبا و 20% بۆ سزاکانی هاتوچۆ کرا

مەرجێکی نوێ بۆ داشکاندنی نیوەی قەرزی کارەبا؛ دەبێت پارەکە بە یەکجار بدەیتەوە

هاوبەشانی کارەبا مانگێکیان لەبەردەمدایە بۆ سوودمەندبوون لەداشکاندنی قەرزی کارەبا

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا