هەواڵگریى سەربازى: یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانى داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا
پووختەی هەواڵەکە:
- هەواڵگریى سەربازى: دەستگیرکراوەکە بەگوێرەى یاساى تیرۆر داواکراو بوو.
- تۆمەتبارەکە بەگوێرەى حوکمەکانى ماددەى 4 لە یاساى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر دەستگیر کراوە.
- چەند پۆستێکیشى هەبووە لە دیوانى خزمەتگوزارییەکانی ڕێکخراوى داعش لە هەندێک ناوچەى ئەنبار.
بەڕێوەبەرایەتیى هەواڵگریى سەربازی عێراق، دەستگیرکردنى یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانى داعشى بەناوى ئەبو ساهر لە شارى کەرکووک، ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیى هەواڵگریى سەربازی لە ڕاگەیێنراوێکیدا دەڵێت، لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیومانە یەکێک لە تیرۆریستە داواکراوەکان بەگوێرەى حوکمەکانى ماددەى 4 لە یاساى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر کە ناسراوە بە ئەبو ساهر، دەستگیر بکەین.
دیاریکردنی شوێنی خۆحەشاردان و دەستگیر کردنی
- ئەو تیرۆریستە داواکراوە لە شارەدێی بایچی سەر بە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کراوە.
- ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشى هەواڵگریى فیرقەى هەشت و کەرتى هەواڵگریى یایجى ئۆپراسیۆنەکە جێبەجێ کراوە.
- ئەبو ساهر، چەند بەرپرسیارێتییەکى هەبووە لەوەى ناونراوە بە ویلایەتى عێراق و لە فیرقەى یەرموک لە پارێزگاى ئەنبار لە کەرتى سەقڵاوییە کارى کردووە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای ئەوەی شوێنى خۆشاردنەوەى ناوبراو لە شارەدێى یایجى لە پارێزگاى کەرکووک دیاریکراوە، بە هاوکاری و هەماهەنگى لەگەڵ بەشى هەواڵگریى فیرقەى هەشت و کەرتى هەواڵگریى یایجى ئۆپراسیۆنەکە جێبەجێ کراوە.
چەند بەرپرسیارێتییەکی هەبوو لە پارێزگاری ئەنبار
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، ئەبو ساهر، چەند بەرپرسیارێتییەکى هەبووە لەوەى ناونراوە بە ویلایەتى عێراق و لە فیرقەى یەرموک لە پارێزگاى ئەنبار لە کەرتى سەقڵاوییە کارى کردووە و چەند پۆستێکیشى هەبووە لە دیوانى خزمەتگوزارییەکانی ڕێکخراوى داعش لە هەندێک ناوچەى ئەنبار.
شەوى ڕابردووش، دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەستگیرکردنى ئەمیرێکى شەرعیى ڕێکخراوى داعشى لە ڕووبەڕووبوونەوەیێکى چەکدارى ڕاگەیاند و دوو مەفرەزەی داعشی لە هەمان ناوچە کە 22 ئەندامن و سەرجەمیان کوردن، لە خورماڵ ڕاگەیاند.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى عێراق: لە هێرشەکەى دۆڵى شاى دوو داعش کوژراون
دەزگای ئاسایش: حەوت تیرۆریستی داعش لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران
2 کاتژمێر پێش ئێستا