نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 107 دۆلارە

کەناڵ8 58 خولەک پێش ئێستا
دیمەنێک لە پرۆسەی دەرهێنان و کۆگاکردنی نەوتی ئۆڕاڵی ڕووسیا لەلایەن کۆمپانیای باشنەفتەوە
دیمەنێک لە پرۆسەی دەرهێنان و کۆگاکردنی نەوتی ئۆڕاڵی ڕووسیا لەلایەن کۆمپانیای باشنەفتەوە

پووختەی هەواڵەکە:

  • نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 107 دۆلار و نەوتی ئۆڕاڵی رووسیاش نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکی تێپەڕاند.
  • گرژییە ئەمنییەکانی گەرووی هورمز و بابولمەندەب و راگیرانی هەناردەی کەنداو هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخەکانن.
  • عێراق بەهۆی پەکیەکەوتنی رێڕەوەکانی هەناردەکردن ناتوانێت سوود لە داهاتی خەیاڵیی بەرزبوونەوەی نرخەکان وەربگرێت.
  • بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بۆرسە جیهانییەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان گەیاندووەتە سەروو 300 هەزار دینار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکێشەکانی بازاڕی وزەی گۆڕیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆڕاڵی رووسیا گەیشتووەتە 103.70 دۆلار لە بەرامبەر 103.31 دۆلار بۆ نەوتی تەکساسی ئەمریکا. ئەم بازدانەی نرخەکان لە کاتێکدایە سزاکانی سەر مۆسکۆ کاریگەرییان نەماوە و بەهۆی مەترسییەکانی سەر کەنداو، وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا ناچاربوون بە نرخی گرانتر نەوت لە رووسیا بکڕن.


هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان

  • هێرشکردنە سەر 13 کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز و هەڕەشەکانی حوسییەکان لە گەرووی بابولمەندەب هاتوچۆی نەوتی کەنداویان نزیک لە پەککەوتن کردووەتەوە.
  • هەناردەکردنی نەوت لە هێڵی بۆریی رۆژهەڵات-رۆژئاوای سعودیە بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ کاتێکی نادیار راگیراوە، ئەمەش کڕیارانی لە دابینکردنی نەوت بێبەش کردووە.
  • نرخی نەوتی وڵاتانی کەنداو گەیشتووەتە نزیکەی 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نەوتی برێنتیش بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
  • کڕیارانی نەوت لە ئەوروپا و ئاسیا روویان لە نەوتی رووسیا کردووەتەوە، بەمەش داهاتی رووسیا بەراورد بە پێش جەنگ لە 50 دۆلارەوە بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

کاریگەرییەکان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا نەوتی بەسرە بە 99 دۆلار دەفرۆشرێت، عێراق بەهۆی لەکارکەوتنی بۆرییەکەی سعودیە و مەترسییەکانی سەر گەرووی هورمز، دەرفەتی فرۆشتنی رۆژانە 3 ملیۆن بەرمیل و بەدەستهێنانی 9 ملیار دۆلاری مانگانەی لەدەستداوە. لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بەهۆی نەبوونی دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە لە وەرزی پایزدا، بەرزبوونەوەی نرخەکان راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نەوتی سپی دروستکردووە؛ بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک لە هەولێر گەیشتووەتە 330 هەزار دینار، لە سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 280 هەزار دینار و لە دهۆک زیاتر لە 270 هەزار دینارە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

بۆریی سەرەکیی نەوتی سعودیە بەئامانج گیرا

کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی عێراقدا بە درۆن کرایە ئامانج

جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی گەیاندە 100 دۆلار

کەناڵ8

58 خولەک پێش ئێستا