بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- بافڵ تاڵەبانی لەسەر بانگێشتی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
- بافڵ تاڵەبانی لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان کۆدەبێتەوە.
- بافڵ تاڵەبانی لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆدەبێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان، سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکات و بڕیارە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران و وەزیرى دەرەوە و سەرۆکى پەرلەمانى ئێران کۆدەبێتەوە.
سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە
- لەسەر بانگهێشتى عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران بافڵ جەلال تاڵەبانى سەردانى تاران دەکات.
- بارودۆخى ناوچەکە و گرژییەکانى نێوان واشنتن و تاران و ئاڵنگارییەکان و کەمکردنەوەى پشێوییەکان تەوەرى سەرەکى سەردانەکەى سەرۆکى یەکێتییە.
- بافڵ جەلال تاڵەبانى، بڕیارە لەگەڵ عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوە و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران کۆببێتەوە.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشتر بۆ میدیای جیهانی لە چەندین دیمانە و گفتوگۆی پێشوویدا جەختی لەوە کردبووەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هیچکام لە وڵاتانی ناوچەکە.
- سەرۆکی یەکێتی پێیوابووە، ئەو وڵاتە نابێت وەک هەڕەشە و مەترسی بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە سەیر بکرێت.
بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، لەسەر بانگهێشتى عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران بافڵ جەلال تاڵەبانى سەردانى تاران دەکات، هاوکات بارودۆخى ناوچەکە و گرژییەکانى نێوان واشنتن و تاران و ئاڵنگارییەکان و کەمکردنەوەى پشێوییەکان تەوەرى سەرەکى سەردانەکەى سەرۆکى یەکێتییە.
دیاترین کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکانی سەرۆکی یەکێتی لە تاران
هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانى، بڕیارە لەگەڵ عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوە و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران کۆببێتەوە.
جەختکردنەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر بێ لایەنی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئاڵۆزییەکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشتر بۆ میدیای جیهانی، لە چەندین دیمانە و گفتوگۆی پێشوویدا جەختیلەوە کردبووەوە، هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هیچکام لە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایگەیاندبوو، ئەگەر کورد ببنە سەری ڕمەکە، ئەوا کارەساتێکی تەواو ڕوو دەدات.
خستنەڕۆو دیگای خۆی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی دیدگای خۆی هەمیشە بەوجۆرە خستووەتەڕوو، کە بریتییە لە هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیالۆگ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆماری ئیسلامی ئێران نابێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە
لەبارەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە، سەرۆکی یەکێتی پێیوابووە، ئەو وڵاتە نابێت وەک هەڕەشە و مەترسی بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە تەماشا بکرێت.
ڕۆلی نێوەنگیرانەی کورد
پێشتر و لە دیمانەیێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز گوتی، کە کوردستان پێویستە ببێتە "پردێک نەک گۆڕەپانی جەنگ"، ئاماژەی بەوە کرد، کورد پێگەیەکی ناوازەی هەیە بۆ گێڕانی ڕۆڵی نێوەندگیری.
دواین سەردانی سەرۆکی یەکێتی بۆ ئێران
دوایین سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی 3ـی تەمموزی ئەمساڵ بوو لە شاری تاران بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانى بەشداریی ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی لە تەرمى خامنەیی کرد
بافڵ جەلال تاڵەبانى لە عەباس عێراقچییەوە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پێگەیشت
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەى ئێران لە سلێمانی کۆدەبنەوە
14/09/2026