یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەى سوودى 25 خاڵ بەرزکردەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕێژەی سوودی ئەمریکا بۆ 4% بەرزکرایەوە.
- بەمجۆرەش نرخی سوود لە 3.75% بۆ 4% جێگیرکرا.
یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە یەکەم بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی لە ماوەی سێ ساڵدا ڕاگەیاند و ڕێژەی سوودی بەڕێژەی25 خاڵی بنەڕەتى بەرزکردەوە ، بەمجۆرەش نرخی سوود لە 3.75% بۆ 4% جێگیرکرا.
ڕاگەیێنراوی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەربارەی بڕیار بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود
- بڕیاری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بە کۆی دەنگ بووە، بەو پێیەی هەڵاوسان هێشتا بەرزە.
- توندکردنەوەی سیاسەتی خستنەڕووی دراو پاڵپشتی لە گەڕانەوەی هەڵاوسان دەکات بۆ ئاستى ئامانجى دیاریکراو کە سەدا دووە.
- نرخى سوود کاریگەرى لەسەر سامانە فیدراڵییەکان دەبێت، کە سیستمی قەرزدان لەنێوان بانکەکاندا ڕێکدەخات.
- بە تێپەڕبوونی کات ببێتە هۆی زیادبوونی تێچووی قەرزکردن بۆ گرێبەستی خانووبەرە، قەرزی ئۆتۆمبێل و کارتی بانکی.
یەدەگەکە یاخود بانکى فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بڕیاری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بە کۆی دەنگ بووە، بەو پێیەی هەڵاوسان هێشتا بەرزە.
ڕوونیشیکردەوە، توندکردنەوەی سیاسەتی خستنەڕووی دراو پاڵپشتی لە گەڕانەوەی هەڵاوسان دەکات بۆ ئاستى ئامانجى دیاریکراو کە سەدا دووە.
بەم بڕیارە نرخى سەرەکیى سوود لە ئەمریکا نزیکەی لەسەدا 3.9یە. ئەمەش دەتوانێت بە تێپەڕبوونی کات ببێتە هۆی زیادبوونی تێچووی قەرزکردن بۆ گرێبەستی خانووبەرە، قەرزی ئۆتۆمبێل و کارتی بانکی.
کاریگەری نرخی سوود لەسەر سامانە فیدراڵییەکان
نرخى سوود کاریگەرى لەسەر سامانە فیدراڵییەکان دەبێت، کە سیستمی قەرزدان لەنێوان بانکەکاندا ڕێکدەخات و بەمەش کاریگەری لەسەر تێچووی قەرزکردن بۆ تاکەکان و کۆمپانیان هەیە، لە جوڵەی بازاڕەکانی پارە و دراودا ڕەنگدەداتەوە.
هەڵاوسان زۆر لە سەرووی ئامانجی ساڵانەی بانکی فیدراڵى ئەمریکاوەیە کە 2% بوو، لە مانگی ئابدا پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر بە ڕێژەی ساڵانەی 3.4% بەرزبووەتەوە.
بڕیارەکە پێچەوانەی خواستی سەرۆکی ئەمریکایە
ئەم بڕیارە پێچەوانەی خواستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە، کە ماوەیەکی زۆرە لە سەردەمی جیرۆم پاوڵ ، سەرۆکی پێشووی یەدەگی فیدراڵیەوە هەوڵی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دەکات .
دوورخستنەوەی جیرۆڵ پاوڵ و دانانی کیڤن وارش
لە کۆتاییدا ترەمپ، پاولی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کەسێکى نزیک لە خۆى بە ناوی کیڤن وارش دەستنیشان کرد، کە وادیارە نەیتوانیوە داواکارییەکانی ترەمپ جێبەجێ بکات، ئەوەش بەهۆى ململانێکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بارودۆخی ئابووریی ئەمریکاى سەخت کردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
چاوی بازاڕە جیهانییەکان لەسەر واشنتنە؛ یەدەگی فیدراڵی بڕیار لەسەر سوودی دۆلار دەدات
بانکی فیدراڵی ئەمریکا: ڕێژەی هەڵاوسان بۆ 3.3% بەرزبووەوە
كێڤن وارش وەک سەرۆکی نوێی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت
34 خولەک پێش ئێستا