لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری 250 حوشتر و هەزار و 400 سەر ئاژەڵ سەردەبڕدرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەمڕۆ ئاهەنگێکی گەورەی هاوسەرگیری لە باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت
- لە ئاهەنگەکە هەزار و 400 ئاژەڵی بچووک و 250 حوشتر سەردەبڕدرێت
- دوو کوڕی سەرۆک هۆزی بدوور هاوسەرگیری دەکەن
ئاهەنگی هاوسەرگیری دوو کوڕی سەرۆک هۆزی بدوور لە باشووری عێراق، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و بووەتە باس و خواسی هاوڵاتییان.
ئامادەکارییەکانی ئاهەنگەکە
- هەزار و 400 سەر ئاژەڵی بچووک و 250 حوشتر ئامادەکراون بۆ سەربڕین و دروستکردنی خواردن و پێشوازیکردن لە میوانان.
- بەشی زۆری ئەو ئاژەڵانە، وەک دیاری بۆ ماڵی شێخ حەیدەر عابر فەهەد شەرشاب لەلایەن کەسایەتی و ئەندامانی هۆزەکە و سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانەوە نێردراون.
- ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاهەنگی گەورە بەڕێوەدەچێت، کە تیادا کولتووری عەرەبی پەیڕەو کراوە و سەدان کەسایەتی بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمەدا کردووە.
- هۆزی بدوور، یەکێکە له هۆزە گەورە عەرەبییەکان و پێگەی سەرەکییان لە پارێزگای زیقار لە ناوچەی قتیعە لە شارۆچکەی بەتحایە.
ئەمڕۆ هەینی، دوو کوڕی شێخ حەیدر عابر فەهەد شەرشاب، سەرۆک هۆزی بدوور، هاوسەرگیری دەکەن و سەدان سەر مەڕ و ماڵات و حوشتر ئامادەکراون بۆ سەربڕین.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەی لەسەر ئامادەکارییەکانی ئاهەنگەکە بڵاوکراونەتەوە، هەزار و 400 سەر ئاژەڵی بچووک و 250 حوشتر ئامادەکراون بۆ سەربڕین و دروستکردنی خواردن و پێشوازیکردن لە میوانان.
زۆربەی ئاژەڵەکان وەک دیاری نێردراون بۆ ئاهەنگەکە
بەشی زۆری ئەو ئاژەڵانە، وەک دیاری بۆ ماڵی شێخ حەیدەر عابر فەهەد شەرشاب لەلایەن کەسایەتی و ئەندامانی هۆزەکە و سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانەوە نێردراون، تاوەکو لە ڕۆژی ئاهەنگەکە بۆ میوانان ئامادە بکرێن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاهەنگی گەورە بەڕێوەدەچێت، کە تیادا کولتووری عەرەبی پەیڕەو کراوە و سەدان کەسایەتی بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمەدا کردووە.
ئاهەنگی سەرەکی هاوسەرگیرییەکە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەدەچێت، شێخ حەیدەر عابر بانگێشتنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هاتن بۆ هەمووانە و داوا دەکات میوانان بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ ئامادەی خوانەکەیان بن.
شوێنی نیشتەجێبوونی هۆزی بدوور
هۆزی بدوور، یەکێکە له هۆزە گەورە عەرەبییەکان و پێگەی سەرەکییان لە پارێزگای زیقار لە ناوچەی قتیعە لە شارۆچکەی بەتحایە.
ئەم هۆزە بەسەر چەندین پارێزگای عێراق و وڵاتانی عەرەبی بڵاوبوونەتەوە، گرنگترینیان لە وڵاتانی سعودیە، کوەیت، ئوردن و سووریایە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە عێراق ڕێژەی هاوسەرگیری کەمیکردووە و جیابوونەوە زیادیکردووە
ئەنجوومەنی دادوەری ئامارى هاوسەرگیرى و جیابوونەوەى لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا