دەستەى کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى ڕۆژانى داهاتوو بڵاوکردەوە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دەرکەتنی سەرەتای پایز و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراق
دەرکەتنی سەرەتای پایز و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • سەرەتای بایز لە عێراق و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە باکوور و ناوەڕاستی عێراق.
  • دەستەى کەشناسى: سبەى پلەکانى گەرما لە نۆ پارێزگا لە خوار 40 پلەى سیلیزییەوە دەبن

سەرەتاکانى وەرزى پایز لە عێراق دەردەکەون، لە نۆ پارێزگاى باکوور و ناوەڕاست پلەکانى گەرما بۆ خوار 40 پلەى سیلیزى دادەبەزن. لە ڕۆژانى داهاتووشدا بەهۆى هەڵکردنى با، خۆڵبارینێکى کەم لە ناوچەکانى باشوور دروستدەبێت.



پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو

  • سبەی شەممە نزمترین پلەى گەرما لە پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک تۆمار دەکرێت.
  • لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور هێشتا پلەی گەرما لە 40 پلەی سلیزی و زیاترە.
  • کەشى ڕۆژى یەکشەممە، بەگشتیی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەک.


دەستەى کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى ڕۆژانى داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، سبەى شەممە، نزمترین پلەى گەرما لە پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک تۆمار دەکرێت، کە 35 پلەیە، لە ئەنباریش 36 پلە، لە هەولێر، نەینەوا، بەغداد و کەرکووک 38 پلە دەبێت، هەروەها لە کەربەلا و سەڵاحەدین 39 پلە تۆمار دەکرێت.


پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق


لە پارێزگاکانى، دیالە، بابل، دیوانیە، نەجەف، واست، موسەننا، میسان، لە نێوان 40 بۆ 44 پلە دەبێت، بەڵام بەرزترین پلەى گەرما لە پارێزگاکانى زیقاڕ و بەسڕە دەبێت کە 45 پلەیە.

دەستەى کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، کەشى ڕۆژى یەکشەممە، بەگشتیی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى پەڵەهەور لە ناوچەکانى باشوور، باى باکوورى ڕۆژئاوا لە نزمەوە دەگۆڕێت بۆ خێراییەکى مامناوەند لە ناوچەکانى باشوور و دەبێتە هۆى دروستبوونى خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەک. هاوکات پلەکانى گەرما بەراورد بە ڕۆژانى ڕابردوو دادەبەزن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک هەیە

کەشناسی: پلەکانی گەرما لە 48 کاتژمێری داهاتوودا نزم دەبنەوە

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا