نەتەوەیەکگرتووەکان: دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی وەکو ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا هەنگاوێکی گرنگە

کۆڤان حەمید 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەگرنگییەوە باسکردنی مەزلوم عەبدی بە ڕاوێژماری سەرۆکایەتیی سووریا.
  • نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت بکوژانی سیپان حوزنی سزابدرێن.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دا لەبارەی دۆخی سووریا، كلاودیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند، دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی وەکو ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ قۆناغی داهاتوویی ئەو وڵاتە.


نەتەوە یەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە لە سزادانی بکوژانی سیپان حوزنی



لەبارەی ڕفاندن و سەربڕینی سیپان حوزنی شەڕڤانی پێشووی هەسەدە، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا نیگەرانی خۆی لەبارەی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و جەختی لەوەکردووە، دەبێت بکوژانی سیپان بەسزای خۆیان بگەن چۆنکە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، گرژی لەنێوان هەردوو نەتەوەی کورد و عەرەب لە سووریا سەریهەڵدا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دیاریکرا

جەمیل بایک: نەدەبوو مەزڵوم عەبدی پۆستی ڕاوێژکار قبوڵ بکات

کۆڤان حەمید

2 کاتژمێر پێش ئێستا