ژمارەیەک هونەرمەند و کەسایەتیی ناوداری تورکیا لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک لەو هونەرمەندانەی لە تورکیا لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون
ژمارەیەک لەو هونەرمەندانەی لە تورکیا لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون

پووختەی هەواڵەکە:

  • لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامە.
  • لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، ژمارەیەک هونەرمەند و کەسایەتیی ناودارای تورکیا دەستگیرکران.

لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک هونەرمەند و کەسایەتیی ناودارای تورکیا دەستگیرکران.


بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 24 تۆمەتبار لەسەر مادەی هۆشبەر

  • لە چوارچێوەی دۆسیەکانی "ماددە هۆشبەرەکان" و "بەدڕەوشتی"، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 24 تۆمەتبار دەکراوە.
  • تاوەکو ئێستا و لە دوو هەڵمەتەدا، 15 لەو کەسانەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
  • ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پێکهاتوون لە ژمارەیەک ئەکتەر، هونەرمەند، کچە مۆدێل و گۆرانیبیژی بەناوبانگی تورکیا.


بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی داواکاریی گشتیی ناوچەی بەکرکۆی ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی دۆسیەکانی "ماددە هۆشبەرەکان" و "بەدڕەوشتی"، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 24 تۆمەتبار دەکراوە.

دەستگیرکردنی 15 کەس و بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان


بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، تاوەکو ئێستا و لە دوو هەڵمەتەدا، 15 لەو کەسانەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.


کێن ئەوانەی دەستیگر کراون؟


ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پێکهاتوون لە ژمارەیەک ئەکتەر، هونەرمەند، کچە مۆدێل و گۆرانیبیژی بەناوبانگی تورکیا. لەوانەش ئاراس بوڵوت، سەیفوڵا ساغر ناسراو بە سەفۆ، مەلیس سەزەن، خەندە دەمیر، حەسەن ساش و مەلیس ئیشیتەن.


 چەند مانگێکە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بەردەوامە


لە چەند مانگی ڕابدووشدا، چەند هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی تورکیا لەسەر دۆسییەی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین هونەرمەند و کەسایەتی دەستگیرکران لەوانەش، ئالینا تیلکی، حادیسە ئاچیگوێز و ئیرەم دەریجی، کە پاش لێکۆڵینەوە ئازادکران.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

چەند هونەرمەندێکی دیکەی تورکیا لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

لە پێنج پارێزگای تورکیا 341 گومانلێکراوی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا