وەزیرى ئاوەدانکردنەوە: ساڵى داهاتوو هیچ رێگایەک نامێنێت لەنێوان گەرمیان و سلێمانى دووساید نەبێت
پووختەی هەواڵەکە:
- دانا عەبدولکەریم: دوو سایدکردنى ڕێگاى وارماوە- دەربەندیخان ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو تەواو دەبێت.
- دانا عەبدولکەریم: هەرێمى کوردستان نابێت بە 12.68%ـى پشکى بودجە ڕەزامەند بێت.
دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى کاربەرێکەرى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" ڕێگاى دووسایدکردنى وارماوە- دەربەندیخان مانگى شەشى ساڵى داهاتوو تەواو دەبێت".
ڕاشیگەیاند" بەتەواوکردنى ئەو رێگایە ساڵى داهاتوو هیچ ڕێگایەک نامێنێت لەنێوان سلێمانى و گەرمیان دوو ساید نەبێت".
جەختیکردنەوە لە پشکی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی دواین سەرژمێری
- وەزیرى ئاوەدانکردنەوە: بەگوێرەى دوایین سەرژمێرى دانیشتوانی هەرێمى کوردستان 14.14% بووە
- وەزیرى ئاوەدانکردنەوە : لە هەوڵدام ڕەزامەندی بۆ دابەشکردنى 9,004 یەکەى کرێنشینان وەرگرم
- وەزیری ئاوەدانکردنەوە :گفتوگۆکانى ئێستا لەسەر پشکى بودجە هونەرین و پێویستى بەوەیە لە ئاستى باڵاى یاسایى دەستوەردات بکرێت.
هیچ بەرنامەیەک نییە لەئەمساڵدا یەکەى نیشتەجێبوون دروست بکرێت، تا ئەو کاتەی بڕیار لە پەسەندکردنی بودجەی 2027 دەدرێت.
دانا عەبدولکەریم، دەربارەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستتن لە بودجەی گشتیی عێراق گوتی، هەرێمى کوردستان نابێت بە 12.68%ـى پشکى بودجە ڕەزامەند بێت، چونکە بەگوێرەى دوایین سەرژمێرى عێراق دانیشتوانى هەرێمى کوردستان 14.14%ـى هەموو عێراقى پێکهێناوە".
"گفتوگۆی بودجە دەستوردانی ئاستی باڵای دەوێت"
ڕاشیگەیاند ، " گفتوگۆکانى ئێستا لەسەر پشکى بودجە هونەرین و پێویستى بەوەیە لە ئاستى باڵاى یاسایى دەستوەردات بکرێت لەبەشە بودجەى هەرێمى کوردستاندا".
ئەوەشى ڕوونکردەوە، هیچ بەرنامەیەکیان نییە لەئەمساڵدا یەکەى نیشتەجێبوون دروست بکەن، بەڵام پاش پەسەندکردنى پرۆژە بودجەى 2027 دەکرێت ئەوکات بڕیارى لەسەر بدرێت".
تەوابوونی ڕێکارەکانى دابەشکردنى یەکەکانى کرێنشینان
دەربارەی ڕێکارەکانی دابەشکردنی یەکەکانی کرێنشینان ، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى کاربەرێکەرى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند ،"ڕێکارەکانى دابەشکردنى یەکەکانى کرێنشینان لەوەزارەتى ئاوەدانکردنەوە دەمێکە تەواوکراوە".
ڕاشیگەیاند، "لەهەوڵدام ڕەزامەندى ئەنجوومەنى وەزیران وەربگرم بۆ دابەشکردنى 9,004 یەکەى کرێنشینان، چونکە گرنگە هاونیشتمانى بزانێت یەکەیەکى نیشتەجێبوونى هەیە".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دانا عەبدولکەریم: لەم کابینەیەدا 1 تریلیۆن دینارمان بۆ پڕۆژەکان خەرجکردووە
2 کاتژمێر پێش ئێستا