وەزارەتى نەوت: ڕۆژانە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- بەرهەمهێنانی نەوت نزیکبووەتەوە لە ئاستی پێش داخستنی گەرووی هوورمز.
- وەزارەتى نەوت: ڕۆژانە دوو ملیۆن و 590 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت.
سەرەڕای گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و کاریگەری لەسەر هاتوچۆی دەریایی، ئامارە نوێیەکانی نەوت و سووتەمەنی لە عێراق گۆڕانکاری بەخۆیانەوە دەبینن؛ بە جۆرێک بەرهەمهێنانی نەوت نزیکبووەتەوە لە ئاستی پێش داخستنی گەرووی هوورمز.
بڕی بەرهەم و هەناردەی نەوتی خاو لە ڕێگەی سۆمۆوە
- پێش هێرشەکانى 28ـى شوباتى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە دەکرد.
- پێش شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بەرهەمهێناوە.
- کۆمپانیاى سۆمۆ ڕایگەیاندووە، کڕیاران خۆیان بەرپرسیارێتی و گرەنتی پەڕینەوەی نەوتەکەیان لە ئەستۆ گرتووە بە گەرووی هورمزدا.
- عێراق بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ئەوەدا نییە کۆمپانیاکان پارە بدەن بە هیچ لایەنێکی فەرمی یان نافەرمی بۆ پەڕینەوەی بارەکانیان. لە گەرووی هورمز.
- ئێستا بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەنزین ڕۆژانە نزیکەی 28 ملیۆن و 875 هەزار لیترە، لە کاتێکدا بەکارهێنان دەگاتە 34 ملیۆن و 500 هەزار لیتر، ئەوەش کورتهێنانی دروستکردووە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، وەزارەتی نەوت ڕۆژانە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و بە تێکڕا ڕۆژانە دوو ملیۆن و 590 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، تەنیا لە 19ـی ئەیلوولدا 4 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل هەناردەکراوە.
بڕی بەرهەمی نەوتی خاوی عێراق پێش هێرش و ئاڵۆزییەکان
پێش هێرشەکانى 28ـى شوباتى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە دەکرد و زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بەرهەمهێنانى هەبوو.
دۆخی گەرووی هورمز و پەڕینەوەی نەوتی خاوی عێراق
سەبارەت بە دۆخی گەرووى هوورمزیش، سەرەڕای ئەوەی دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لەم ڕۆژانەدا لە ڕێگەی درۆنەوە بەئامانج گیران، بەڵام کۆمپانیاى سۆمۆ ڕایگەیاندووە، کڕیاران خۆیان بەرپرسیارێتی و گرەنتی پەڕینەوەی نەوتەکەیان لە ئەستۆ گرتووە و عێراق بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ئەوەدا نییە کۆمپانیاکان پارە بدەن بە هیچ لایەنێکی فەرمی یان نافەرمی بۆ پەڕینەوەی بارەکانیان.
دۆخی بەرهەمی سووتەمەنی لە ناوخۆیی عێراقدا
لە لایەکی دیکەوە، سەبارەت بە دۆخی سووتەمەنی، ئێستا بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەنزین ڕۆژانە نزیکەی 28 ملیۆن و 875 هەزار لیترە، لە کاتێکدا بەکارهێنان دەگاتە 34 ملیۆن و 500 هەزار لیتر، کە ئەمەش کورتهێنانی ڕۆژانەی زیاتر لە 5 ملیۆن و 600 هەزار لیتری لێکەوتووەتەوە.
عێراق زەرەمەندترینی دۆخی ئەمنی گەرووی هورمزە
ئەم قەیرانە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە لە گەرووی هوورمز زیاتر قووڵ بووەتەوە کە عێراق زەرەرمەندترینیانە، چونکە لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا ڕۆژانە 4 ملیۆن لیتر و لە 2025دا 2 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردەکراوە، بۆ ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا هاوردە نەگەیشتووەتە 600 هەزار لیتری ڕۆژانە و وایکردووە عێراق ناچار بێت سووتەمەنی لە کۆگا و پاشەکەوتەکان بەکاربهێنێت، ئەوەش هۆشداریی دەدات کە پێویستە بە شێوەیەکی خێرا بڕی هاوردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی قەیرانی سووتەمەنی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عێراق لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕێککەوتنی وزەی واژۆکرد
بلومبێرگ: عێراق داوای لە ئۆپێک کردووە بەرهەمهێنانی نەوت بکاتە دوو هێندە
نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت زیادکرا
عێراق هەناردەی نەوت بە تورکیا و سووریادا زیاد دەکات
لێکتێگەیشتنی سیاسی بۆ ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز دروستبووە
1 کاتژمێر پێش ئێستا