گوتەبێژی یەکێتی: ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- کاروان گەزنەیى: یەکێتى سوورە لەسەرجێبەجێکردنی بەڵێنەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن.
- کاروان گەزنەیى: دەمانەوێت هاوسەنگى هێز بگەڕێنینەوە.
- کاروان گەزنەیى: لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەکێتى چوار تەوەر تاوتوێ کران.
- کاروان گەزنەیى: لە تەوەرى یەکەمدا باسى سەردانەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ تاران کرا.
- کاروان گەزنەیى: یەکێتى بە تەواوەتى پابەندە بە هاوپەیمانیى لەگەڵ نەوەى نوێ.
- کاروان گەزنەیى: بە قەبارەى هاوپەیمانییەکەمان دانوستانى پێکهێنانى حکومەت دەکەین
- کاروان گەزنەیى: بە سەرۆکایەتیى کاک بافڵ پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکى بەرزدان
- کاروان گەزنەیى: پەیوەندییەکى تۆکمە و بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە
- کاروان گەزنەیى: ئەگەر بابەتێکى نوێ هەبێت لەبارەى پێکهێنانى حکومەت بە ڕوون و ڕاشکاوى ڕایدەگەیێنین
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیتشمانیی کوردستان کۆبووەوە و چوار تەوەرەی سەرەکی تاوتوێکران.
دیارترین تەوەرەی کۆبوونەوەکە و بابەتی هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەوەی نوێ و پەیوەندییەکانی یەکێتی
- لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکیتی باس لە سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرا بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا.
- یەکێتى بە تەواوەتى پابەندە بە هاوپەیمانیى لەگەڵ نەوەى نوێ و ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ نەوەى نوێ کردووە و جێبەجێى دەکەن.
- ئەگەر بابەتێکى نوێ هەبێت لەبارەى پێکهێنانى حکومەت بە ڕوون و ڕاشکاوى ڕایدەگەیێنن.
- بە سەرۆکایەتیى بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکانیان لە ئاستێکى بەرزدان و پەیوەندییەکی تۆکمەو بەهێزیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە.
گوتەبێژی یەکێتی لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماژەی بەوەکرد، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکیتی باس لە سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرا بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا.
جەختکردنەوە لە پابەندبوونی یەکێتی بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ نەوەی نوێ
کاروان گەزنەیی جەختیکردەوە، یەکێتى بە تەواوەتى پابەندە بە هاوپەیمانیى لەگەڵ نەوەى نوێ و ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ نەوەى نوێ کردووە و جێبەجێى دەکەن.
گەشەکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی
لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گوتەبێژی یەکێتی ڕونیکردەوە، بە سەرۆکایەتیى بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکانیان لە ئاستێکى بەرزدان و پەیوەندییەکی تۆکمەو بەهێزیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە.
دەربارەی بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان
گوتەبێژی یەکێتی دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، بە قەبارەى هاوپەیمانییەکەیان دانوستانى پێکهێنانى حکومەت دەکەین، ئەگەر بابەتێکى نوێش هەبێت لەبارەى پێکهێنانى حکومەت بە ڕوون و ڕاشکاوى ڕایدەگەیێنن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە
دیپلۆماسیی هاوسەنگ؛ ڕۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
نێچیرڤان بارزانى بۆ کەناڵ8: هەوڵەکان بۆ لەیەک نزیکبوونەوەى لایەنەکان بەردەوامە
شاسوار عەبدولواحید :لە ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی باسی چوونە ناو حکومەتمان نەکردووە
1 کاتژمێر پێش ئێستا