شاسوار عەبدولواحید :لە ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی باسی چوونە ناو حکومەتمان نەکردووە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • شاسوار عەبدولواحید :لە ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی باسی حکومەتی هاوسەنگمان نەکردووە.
  • شاسوار عەبدولواحید: مەرج نییە نەوەی نوێ بچێتە ناو حکومەتەوە.
  • شاسوار عەبدولواحید :بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن حەزدەکەن ڕێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی تێکبچێت.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسیان لە چوونە ناو حکومەت نەکردووە و باسیشیان لە حکومەتی هاوسەنگ نەکردووە.


"دەبێت یەکێتی بە ڕوونی بڵێت نیوەی حکومڕانی کوردستانمان دەوێت"

  • شاسوار عەبدولواحید: نابێت هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هەوڵی ڕێکخستنی پارتی و یەکێتی بدەن
  • شاسوار عەبدولواحید: چاوەڕێدەکەین لە یەکێتی پابەندبێت بە ڕێککەوتنەکەمانەوە
  • شاسوار عەبدولواحید: دەبێت یەکێتی بە ڕوونی بڵێت نیوەی حکومڕانی کوردستانمان دەوێت
  • شاسوار عەبدولواحید: هەر هێزێک بە جیا لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە ئەوە تەنیا نوێنەرایەتی کورسییەکانی خۆی دەکات
  • شاسوار عەبدولواحید: ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکێـتی بۆ ئەوەبووە کە گۆڕانکاریی ڕیشەی بکرێت

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ، ڕاشیگەیاند هاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ یەکێتی ماوە و کارایە و جەختیکردەوە لە ڕێککەوتنەکەدا بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ خاڵێکدا باسیان لە چوونە ناو حکومەت نەکردووە و مەرج نییە نەوەى نوێ بچێتە ناو حکومەتەوە.


جەختکردنەوە لە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ


ئاماژەى بەوەکرد، لە ڕێککەوتنەکەدا جەختیان لە پێکهێنانى حکومەتێکى هاوسەنگ، بوونى یاساى بودجە کردووەتەوە، ئامانجى ڕێککەوتنەکە بۆ ئەوە بووە پارەى کوردستان تەخشان و پەخشان نەکرێت و مووچە لە کاتى خۆیدا بدرێت.
شاسوار عەبدولواحید، باسیلەوەشکرد، دواى ئەوەى پارتی دانى نا بە هاوپەیمانییەکەدا، یەکێتی دەتوانێت بە 41 کورسییەوە لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

"ئەوانەی لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن"

سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ، لە درێژەى کۆنفرانسەکەدا گوتى "ئەم حکومەتە کە شەش ساڵە حوکم دەکات ئەگەر هەمان حکومەت بە هەمان سەرۆکوەزیران و بە هەمان میکانیزمى ڕابردوو هەڵبژێردرێتەوە قوڕ دەکرێت بەسەر خەڵکدا".

بەبێ ئەوەى ناویان بهێنێت، گوتیشى "هەندێک لایەنى ئۆپۆزسیۆن پێیانخۆشە مەسرور بارزانى ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران و حەز دەکەن یەکێتى و وەکو جاران بە هەمان میکانیزم حکومەت پێکبهێننەوە".

بەبۆچوونى سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ، ئەو ئۆپۆزسیۆنە "سەر بە پارتى و یەکێتییە و بە پلەى یەکیش خەتێکى پاراستنە، حەز دەکات ڕێککەوتنەکە تێکبچێت و حکومەتێک پێکبێت بە هەمان سیاسەتى ڕابردووى قوڕ بەسەرى خەڵکدا بکات".

کورسییەکانی یەکێتی و دانپێدانانی پارتی

شاسوار عەبدولواحید لە بەشێکی دیکەی وتەکانی لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماژەی بەوەکرد، پارتی دانبنێت بە هاوپەیمانییەکەدا یەکێتی دەتوانێت بە 41 کورسییەوە لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

دەربارەی پەخشی ئێن ئاڕ تی

دەربارەی پەخشی کەناڵەی ئێن ئاڕتیش، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەختیکردەوە، کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە 17 شوباتی داهاتوودا دەکرێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

شاسوار عەبدولواحید: لە دادگاى فیدراڵى سکاڵامان لەسەر حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکرد

شاسوار عەبدولواحید: پێویستە کۆتایی بەوە بهێندرێت کە تەنها یەک لایەن هەموو پۆستەکانی لەدەست بێت

شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ هاوپەیمانێتییەکەمان لەگەڵ یەکێتی بێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ ڕێککەوتنی هاوپەیمانێتییەکەی نێوانیان واژۆکرد

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا