چوارچێوەی هەماهەنگی: دەستوەردانى دەرەکى لە کاروباری ناوخۆی وڵات ڕەتدەکەینەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان

پووختەی هەواڵەکە:

  • چوارچێوەی هەماهەنگی: پابەندین بە پاراستنى دەستوور و سەقامگیریی سیاسی.
  • چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی لەبارەى تەواوکردنی کابینەی حکومەت کرد.

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی کرد و دەستوەردانى دەرەکى لە کاروباری ناوخۆی عێراق ڕەتدەکاتەوە، پشتیوانیى خۆشى بۆ حکومەت دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: پابەندن بە پاراستنى دەستوور و سەقامگیریی سیاسی.



ڕاگەیێنراوی دواین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان

  • بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگیی پڕکردنەوەی خێرای ئەو شوێنە بەتاڵانە کردەوە کە ماونەتەوە.
  • تاوتوێکردنی دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ چەند وڵاتێکی ئەورووپی.
  • ستایشی هەوڵەکانی عەلى زەیدی کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و ڕاکێشانی وەبەرهێنان.
  • گفتوگۆکردن لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ سەردانی داهاتووی سەرۆکوەزیران بۆ نیویۆرک.


چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوایین کۆبوونەوەى خۆى گفتوگۆی لەبارەى تەواوکردنی کابینەی حکومەت کرد و بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگیی پڕکردنەوەی خێرای ئەو شوێنە بەتاڵانە کردەوە کە ماونەتەوە.

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى دواى کۆبوونەوەکە، دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ چەند وڵاتێکی ئەورووپی تاوتوێکراون لەگەڵ ئەو لێکگەیشتنانەی واژۆ کراون.


ستایشی هەوڵەکانی عەلی زەیدی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان


هاوکات، چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی هەوڵەکانی عەلى زەیدی کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و ڕاکێشانی وەبەرهێنان.


تاوتوێکردنی سەردانی داهاتووی زەیدی بۆ نیویۆرک


لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئامادەکارییەکان کرا بۆ سەردانی داهاتووی سەرۆکوەزیران بۆ نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.


پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە


لایەنەکانى چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لە گرنگیی گەیاندنی پەیامەکانی عێراق سەبارەت بە پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی کردەوە و دەستوەردانى دەرەکییان لە کاروباری ناوخۆی وڵات ڕەتدەکردەوە و پشتیوانیى خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریى ناوچەکە دەربڕى.

پابەندبوونى خۆشیان بۆ پاراستنى دەستوور دەربڕى و پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکومەت دووپاتکردەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەکەی.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پەسەندکردنی چوار یاسای جێی ناکۆکی دەکات

زەیدی: چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی لە هەڵمەتی گەندەڵی دەکات

جێگری نووسینگەی خامنەیی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا