خانمێکی کورد بوو بە ئەندامی ئەکادیمیای نێودەوڵەتیی هونەر و زانستەکانی تەلەڤیزیۆن

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • باڤی یاسین بوو بە ئەندامی ئەکادیمیای نێودەوڵەتیی هونەر و زانستەکانی تەلەڤیزیۆن
  • چاودێران بە دەستکەوتێکی جیهانیی بۆ هونەری کوردی وەسفی دەکەن
  • باڤی تاکە کەسە تاوەکو ئێستا لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق ببێت بە ئەندام

باڤی یاسین، سەرۆک و دامەزرێنەری کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان و سندوقی فیلمی کوردستان، لێرە بەدوا دەتوانێت هاوشانی ئەندامانی ئەکادیمیاکە:

  • ستراتیجیی جیهانیی بۆ تەلەڤیزیۆن هاوبەشیی پێ بکات
  • دەنگ لەسەر خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی ئێمی بدات
  • بەشدار بێت لە گفتوگۆکانی داهاتووی ئەکادیمیاکە
  • بیرۆکەی نوێ لەبارەی داهاتووی تەلەڤیزیۆن پێشکەش بکات

خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی ئێمی، کە ئەکادیمیای نێودەوڵەتیی هونەر و زانستەکانی تەلەڤیزیۆن ساڵانە ڕێکیدەخات، ڕەخنەگرانی جیهان هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی: هاوئاستی ئۆسکارە


هەواڵە پەیوەستەکان:

کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان لە فێستیڤاڵی کانە بۆ بەرەوپێشبردنی سینەمای کوردی

باڤی یاسین سەرۆکی فیلم کۆمیسیۆنی کوردستان سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی دەوحە دەکات

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا